دژى دواکه‌وتنى مووچه رێکارى پێویست به‌رانبه‌ر حکومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لقى سلێمانى یه‌کێتى فه‌رمانبه‌رانى کوردستان له دژى دواکه‌وتنى مووچه، داوا له سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کان ده‌که‌ن کۆببنه‌وه بۆ وه‌رگرتنى رێکارى پێویست دژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئایار ى 2022، لقى سلێمانى یه‌کێتى فه‌رمانبه‌رانى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا بۆ بۆ سه‌ندیکا و رێکخراوه‌کان، داواى لێکردوون رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 16ى ئایار، له باره‌گاى لق ئاماده‌بن بۆ گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه سه‌باره‌ت به دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و وه‌رگرتنى رێکارى پێویست دژى حکومه‌تى هه‌رێم.
حکومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مڕۆوه ده‌ستى به دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى نیسان کردوه، به‌ڵام تائێستا له سنورى پارێزگاى سلێمانى چوار وه‌زاره‌ت و به‌شێک له خانه‌نشینانى سه‌ربازى مووچه‌ى مانگى ئازاریان وه‌رنه‌گرتووه.
دواکه‌وتنى مووچه‌ى مانگى سێى به‌شێک له فه‌رمانبه‌ران له‌کاتێکدایه که دوێنێ و ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى و به‌رێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى سلێمانى و به‌شێک له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانییه‌کان گردبونه‌وه‌و مانگرتنیان ئه‌نجامدا و ده‌ڵێن که ده‌چنه بانک ده‌ڵێن پاره نییه.
