بارزانى و حه‌لبوسى و سه‌در چاوه‌رێى سه‌ربه‌خۆکان ده‌که‌ن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌که‌ى مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ وه‌فدى سه‌در و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌رى که هاوپه‌یمانى رزگارکردنى نیشتمان پێکده‌هێنن، ده‌ڵێن: "هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى خراوه‌ته‌ڕوو له گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆکان به‌رده‌وام ده‌بێت".
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا مۆڵه‌تى 15 رۆژى داوه‌ته په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆکان تا کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌کان یه‌کلابکه‌نه‌وه.
له په‌رله‌مانى عێراق 46 په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئایار کۆبونه‌وه‌و نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک، به‌ڵام بڕیاره له رۆژى چوارشه‌ممه جارێکى دیکه کۆبنه‌وه‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت.
هاوکات، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان که خاوه‌نى 81 په‌رله‌مانتارن پشتیوانى خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆکان ده‌ربڕى که‌بتوانن کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایبکه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئایارى 2022، له سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونى مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، هاوپه‌یمانیى رزگاریى نیشتیمانى کۆبوویه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شى بڵاو کرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که:
به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان
وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ
هاوپه‌یمانیى ڕزگاریى نیشتیمانى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه سیاسییانه‌دا کراوه‌یه که بڕوایان به حکوومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى هه‌یه.
هاوپه‌یمانیى ڕزگاریى نیشتیمانى له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوو که پێویسته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیان، ڕۆڵى خۆى له دانانى یاساکان و چاودێریکردن بگێڕێت و له‌هه‌مانکاتیشدا هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى خراوه‌ته‌ڕوو له گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆکان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوپه‌یمانیى ڕزگاریى نیشتیمانی
٩ـى ئایارى ٢٠٢٢
هه‌ولێر
