باران بارینی بەلێزمە ڕاگەیەندرا

3 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی
كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات، كە سێ ڕۆژی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لە زۆربەی پارێزگاكان بكات و بارانی بەلێزمە ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە" ئەمڕۆ سێشەممە تاوە باران و بارانی بەلێزمە لە كاتە جیاوازەكان ڕوو لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكات". 

هەروەها لە بەشێكی تری بڵاوكراوەكەدا كەشناسی عێراق پێشبینیشی كردووە، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزێت، هاوكات رۆژی پێنجشەممە باران بارینی بەلێزمە دەستپێدەكاتەوە و لە كاتە جیاوازەكان بارانەكە بە خوڕتر دەبێت و هەورە تریشقەی زۆریش دەبێت.

هاوکات، لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە" رۆژی هەینی بەگشتی ئاسمانی زۆربەی پارێزگاكان ساماڵ دەبێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پاشان بارانی بەلێزمە دەبارێت و پلەكانی گەرماش گۆڕانكاری بەرچاویان بەسەردا دێت".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار