سەرۆكی نوێی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یەکلاکرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە مەراسیمێكدا، كە هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی پێشووی دەستەكە و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوای سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری ئامادەبوون، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی نوێی دەستەكە دەستبەكار بوو.

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، دەستەیەكی فەرمییە و راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و ئەركی بایەخدانە بە پرس و كێشەكانی ناوچەكانی سنووری ماددەی 140ی دەستووری عێراق.

ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەو ناوچە كوردستانییانە دەگرێتەوە، كە ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەغدان و لە دەستووردا چارەسەریان بە پێی ماددەی 140ی دەستوور بە سێ قۆناغ دەستنیشان كراوە، ئەوانیش ئاساییكردنەوە و سەرژمێری و راپرسی.

لە خانەقینەوە تا شنگال بەشێكی بەرچاوی رووبەر و خاكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو ناوچانە دادەنریت


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار