بێریڤان ئەیوب ئازاد کرا و بۆ هاوڵاتی قسە دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز
بێریڤان ئەیوب ژنە چالاكوانی بادینان كەمێك پێش ئێستا ئازاد کرا و بەتایبەت بۆ هاوڵاتی وتی:"ئەمڕۆ ئازادكرام لە دوای ساڵێك و حەوت مانگ لە زیندان، دەگەرێمەوە ناو كەسوكاری خۆم، زۆر دڵخۆشم".

بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەكە  لە لیدوانیکدا بە هاوڵاتی ی وت" ئەمڕۆ دادگای دووی هەولێر بریاری ئازادكردنی مەرجدار  بۆ ژنە چالاكوان بێریڤان ئەیوب دەركرد كە سزای دو ساڵ زیندانینكردن بەسەردا سەپێندرابوو، بڕیارەكە لەلایەن دادگای كەتنی هەولێر دەرچوو"

هاوکات، بێریڤان ئەیوب، ژنە چاڵاكوانی بادینان لە لیدوانیکی تایبەت بە هاوڵاتی وت" ئەمڕۆ ئازادكرام لە دوای ساڵێك حەوت مانگ لە زیندان، هەر ئەمڕۆ دەگەرێمەوە ناو كەسوكاری خۆم، زۆر دڵخۆشم كە دەگەرێمەوە ناو كەسوكاری خۆم"

بێریڤان ئەیوب سوپاسی  رۆژنامەی هاوڵاتی کرد و وتی:" زۆر سوپاس بۆ هاوڵاتی كە بەردەوام هەواڵ و بابەت لەسەر دۆسیەكەی من بڵاودەكردەوە".

بێریڤان ئەیوب ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە دەستگیركراوە بێبەشكراوە لە بینینی خێزان و پێنج منداڵەكەی، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوەی یەك ساڵ رێگەی پێنەدراوە پارێزەری بەرگریكاری هەبێت.

هاوکات دوای ئازاد بوونی وینەیەکی تایبەتی بۆ هاوڵاتی نارد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار