دوران: که‌ڵکان ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیا له‌زاب و ئاڤاشین شکستى هێنا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که له‌باره‌ى هێرشى نوێى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:" پلانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌زاپ و ئاڤاشین پووچه‌ڵ بوویه‌وه و شکستیان هێناوه".
دوران کاڵکان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که له به‌رنامه‌ى تایبه‌تى مه‌دیا خه‌به‌ر تیڤى دا وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى له‌سه‌ر دۆخ و پێشهاته‌کانى هێرشى نوێى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر باشورى کوردستان دایه‌وه.
کاڵکان رایگه‌یاند:" ئه‌و هێرشه داگیرکه‌ر و قڕکه‌ر و فاشیستیه‌ى ئاکه‌په و مه‌هه‌په له ١٧ى نیساندا له‌سه‌ر زاپ و ئاڤاشین ده‌ستیان پێکردووه سێ هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه، ئه‌و شه‌ڕه یه‌کێکه له شه‌ڕه هه‌ره قورس و گرانه مێژووییه‌کان، ده‌بێت هه‌ر که‌س له‌مه ئاگادار بێ".
کاڵکان شکستى سوپاى ده‌وڵه‌تى تورکى له هێرشه‌کانى سه‌ر زاپ و ئاڤاشین ڕاگه‌یاند و وتی:" ئاکه‌په و مه‌هه‌په له‌ڕاستیدا تێکه‌وتوون، پیلانه‌که‌یان له‌زاپ و ئاڤاشین به‌به‌رخۆدانى گه‌ریلا پووچه‌ڵ بوویه‌وه، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت شکستیان هێناوه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕى هه‌ره گران و مه‌زنى ده‌وڵه‌تى تورکه، بۆ کوردانیش شه‌ڕێکى هه‌ره مه‌زنه، له شه‌ڕه‌کانى ڕابردوو زیاتر قورس و گران و مه‌زنه، له به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ش گه‌ریلا به‌رخۆدانیه‌کى مه‌زن نیشان ده‌ده‌ن و قاره‌مانێتیى ده‌که‌ن و مێژوو ده‌نووسنه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که وجه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "ئه‌و به‌خۆدانه‌ى گه‌ریلا به‌رخۆدانێکى هه‌ره مه‌زن و هه‌ره گرنگه له مێژووى کورد، زاپ و ئاڤاشین داهاتووى کوردان و چاره‌نووسیان ده‌ستنیشان ده‌کات، ده‌بێته وه‌ها تێبگه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رخۆدانى قاره‌مانێتیى گه‌ریلا فاشیزمى ئاکه‌په و مه‌هه‌په له زاپ و ئاڤاشین له گۆڕ ده‌نرێن".
له‌باره‌ى ئه‌نجامى هێرشى ده‌وڵه‌تى تورک و به‌رخۆدانى گه‌ریلاوه زانیارى نوێ ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" ئێستاش هه‌فته‌ى سێیه‌م له شه‌ڕه‌که تێپه‌ڕده‌بێت، ژماره‌ى کوژراوه‌کانیان زیاتره له 400 بۆ 500 سه‌رباز، ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک نایه‌وێت ئه‌مه ببینێ و ده‌یشارێته‌وه".
