پەرلەمانی عێراق بەتاوانناساندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل تاوتوێ دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و برگەیەكی كارنامەی كۆبونەوەكەش تایبەتكراوە بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ چوارشەممەی بڵاوكردوەتەوە كە لە دوو برگە پێكهاتوە، لە برگەی یەكەمدا خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەكرێت.

هەروەها ئەوەش هاتوە، برگەی دوەمی كۆبونەوەكەش تایبەتكراوە بە دیاریكردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان.

8ی ئەم مانگەش  سەرۆك و جێگری یەكەم و دوەمی پەرلەمان كۆبونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كارەكانی پەرلەمان، لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە بە گوێرەی مادەی 58ی دەستور، وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ ماوەی مانگێك درێژبكرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكرابو، كۆبونەوەكانی پەرلەمان رۆژانی 11-12ی ئایار دەستپێدەكەنەوە و رۆژی چوارشەممە پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار