حکومه‌تى هه‌رێم روونکردنه‌وه له‌سه‌ر داهاتى گشتى و مووچه ده‌دات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یاندراوێکدا زانیارى نوێى له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه بڵاوکردووه‌ته‌وه و باس له چۆنێتى دابینکردنى موچه ده‌کات و رایگه‌یاند:" بۆ مووچه پێویستمان به ٦١٦ ملیۆن دۆلار هه‌یه".
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند"به هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێکه زانیارى نادروست له‌باره‌ى دابه‌شکردنى داهاته‌کانى پارێزگاکانه‌وه به‌ڵاوبووه‌ته‌وه به پێویستمان زانى روونکردنه‌وه له‌سه‌ر شێوازى دابه‌شکردنى ئه‌و داهاتانه بڵاوبکه‌ینه‌وه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، داهاتى هه‌رێمى کوردستان ٣٥٠ ملیۆن دۆلاره و داهاتى ناوخۆى هه‌رێمیش ١٢٨ ملیۆن دۆلاره و له به‌غداشه‌وه مانگانه ١٣٨ ملیۆن دۆلار ده‌گاته هه‌رێم.
وته‌بێژى حکومه‌ت ده‌شڵێت، مانگانه بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران حکومه‌تى هه‌رێم پێویستى به ٦١٦ ملیۆن دۆلار هه‌یه.
هه‌روه‌ها له روونکردنه‌وه‌که‌ى جوتیار عادلدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، له مانگى یه‌ک و دووى ٢٠٢٢ دا له به‌غداوه هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نه‌هاتووه بۆ هه‌رێم و له داهاتى نه‌وت پاره‌ى موچه‌یان پڕکردووه‌ته‌وه.
دوێنێ سێ شه‌ممه میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه که کۆى داهاتى مانگى سێى ئه‌مساڵى هه‌رێمى کوردستان زیاتر له تریلیۆنێک و 100 ملیار دیناره و له‌و داهاته‌ش 34% بۆ سلێمانى نێردراوه.
هاوکات، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که له کۆى 800 ملیار دینارى داهاتى نه‌وت ته‌نها 279 ملیار دینار دراوه به‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین، هه‌روه‌ها له کۆى 300 ملیار دینار داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم ته‌نها 100 ملیار دینارى دراوه به‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین.
