هاوڵاتى؛ هۆكاری وەستاندنی بەنزینی 690 دینارییەكە ئاشكرا دەكات

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بۆ هاوڵاتى : نرخی بەنزینمان دابەزاند لەبەرئەوەی بەهەرزان دەستمان كەوتووە

3 ساڵ لەمەوپێش



لەیال ئەحمەد

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی دەڵێت:» لەبەرئەوەی كارەكەمان سستییەكی تیابوەو بەنزینەكەمان بۆنەفرۆشراوەو بازاڕمان زۆر خاو بوو، نرخی بەنزینمان دابەزاند لەبەر ئەوەی بەهەرزان دەستمان كەوتبوو».

بەهمەن شێخ قادر لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى  روونكردەوە لەسەر وەستاندنی دابەشكردنی بەنزینی 690 دینارییەكە دەدات و دەڵێت:» ئەوجۆرە بەنزینە دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لە پاڵاوگەكە، چونكە ئەو بەنزیخانانەی كە پارەیان لە بانكەكان خەواندووە بۆ ئەوجۆرە بەنزینە هەر پارەكانیان لە بانكە و چاوەڕێن ئەو كێشەیەی لەوپاڵاوگەیە هەیە چارەسەربێت و بەنزینەكەیان بۆ بێت چونكە هێشتا بەكتابی ڕەسمی پێمان نەوتراوە كە ئیتر ئەوجۆرەبەنزینە نایەت».

لەسلێمانی لەئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزین لەجۆری نۆرماڵ بە 900 و موحەسەن بە 1025 و سوپەر بە هەزارو 1125 دینار دەفرۆشرێت.

ژمارەی بەنزینخانەكان لە هەرێمی كوردستان نزیكەی هەزار بەنزینخانەیە كە 400  زیاتر  دەكەوێتە پارێزكای سلێمانی و هەڵەبجە بەهەردووئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان.

بەهمەن شێخ قادر ئەوەی خستەروو كە  لە سەرەتای شەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆكراینا نەوتی جیهانی تا 130 دۆلار بەرز بوویەوە ،بەڵام ئەوەبوو وەستانێكی تێكەوت و وەكو بەنزینخانەكان بەرزبونەوەیان بینی بۆ بەنزینی نۆڕماڵ تا 1025 دینار بەرزبوویەوە بۆ لیترێك بەنزین، وتیشی:» هەموكات لەكاتی شەڕوقەیرانەكان ئەزمەیەك دروست دەبێت لە خۆراك وسوتەمەنی  كە سوتەمەنیش یەكێك بوو لە سێكتەرەكان و شەرەكە كاریگەری لەسەری هەبووە».

هەروەها باسی لەوەشكرد كە دابەزینی نرخی بەنزین چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە هەفتەی رابردوو دابەزینی نرخی نەوت بوو  بە 106 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك،  « گرانی نرخی بەنزین بوو لەبەنزینخانەكان كە هاوڵاتى ان كەم سەردانیان ئەكردین لەكاتێكدا بەنزین زۆربوو بەڵام خواست لەسەری كەمبوو، لەبەرئەوەی كارەكەمان سستییەكی تیابوەو بەنزینەكەمان بۆ نەفرۆشراوەو بازاڕمان زۆر خاو بووە ئیمەش بەنزینەكەمان بە هەرزان دەستت كەوتوە ویستومانە  بەو نرخ دابەزاندنە كارەكانمان بچێتەوە سەر ڕێچكەی خۆی و فڕۆشمان بەرزبێتەوە».

هاوكات وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە زۆربونی بەنزین هەبێت نرخەكەی  زیاتر دادەبەزێنن، وتیشی:»ئێمە لەگەڵ  حەق و كاتدا دەڕۆین ، پەیوەندی بەوەوە نییە كەسێك زۆرمان لێبكات تەنیا ئەوەیە بەنزینمان بە هەرزان دەست كەوتوەو ویستومانە فرۆشمان زیاد بكات هاوڵاتى ش پێی خۆشە نرخەكەی دابەزێت».

«ئێمە دائیمە وتومانە كاتێک نرخی بەنزین دادەبەزێت پێش هەموو شتێك لە قازانجی ئێمەیە پاشان خەڵك، لەبەر ئەوەی فرۆشمان زیاد دەكات شۆفێرانیش كە دێنەلامان گلەیی ناكەنو دڵمان خۆش دەبێت لەكارەكەمان، چونكە پەیوەندیی راستەوخۆمان لەگەڵ خەڵك هەیە ئەگەر گرانبێت ناڕەزایەتی دروست دەبێت».

حكومەتی عێراق زیاتر لەشەش مانگە، نزیكەی نیو ملیۆن لیتر بەنزینی هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرد و رۆژانە لەبەنزینخانەكان نۆرەی بۆ دەگیراو هەر لیترێك بە 690 دینار دابەشدەكرێت.

بەهمەن شێخ مستەفا پێشیوابوو كە بەنزینی 690 دینارییەكە كە نزیكەی ساڵێكە بەردەوام هەیە «هەر ئێمەین و بەنزینخانەكانی ئێمەیە دابەشی دەكات و  لەنزیكەی 90 بەنزینخانە دەفرۆشرێت،  كەحكومەت ئەیهێنێت وئەیدات بە نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئێمەش ئەیدەین بەو بەنزیخانانەی كەبۆ هاتوچۆی خەڵك و پاس و تەكسیەكان نزیكە  ، هەرچەندە هەر گلەیشیان هەیە واتە گروپ و لایەنێكی ترنین هەر بەنزینخانەكانی خۆمانن وپاڵپشتێك بوە بۆگرانترنەبونی نرخی بەنزین».

بەهمەن شێخ قادر باسی لەوەشكرد كە ڕۆژانە ئەو بەنزینی 690 دیناریە كە هاتۆتە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 80 هەزار لیتربووە كە نزیكەی 500 هەزار لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی بووە بە ئیدارەی گەرمیان و هەڵەبجەوە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك بووە.

«بەنزینی 690 دینارییەكە لە هەولێر بەرهەمدەهێنرێت كە هی حكومەتی عێراقییە كە لەپاڵاوگەی كار گروپ بەرهەمدەهێندرێت كە ملیۆنێك و 80 هەزار لیترە ڕۆژانە بەسەر چوار پارێزگاكەدا دابەشكراوە، ئەوەی تر بەشێكی هەر لە خواروی عێراقەوە دێت هەر بەبازرگانی و بەشێكیشی لەتوركیاوە هاوردە دەكرێت»، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی وای وت. 

سەبارەت بە هۆكاری نەمان و وەستانی بەنزینی 690 دینارییەكە ئەوەی روونكردەوە كە وەستانی ئەوجۆرە بەنزینە دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لەپاڵاوگەكەدا، چونكە ئەو بەنزیخانانەی كە پارەیان لە بانكەكان خەواندووە بۆ ئەوجۆرە بەنزینە هەر پارەكانیان لە بانكە و چاوەڕێن ئەو كێشەیەی لەوپاڵاوگەیە هەیە چارەسەربێت و بەنزینەكەیان بۆ بێت چونكە» هێشتا بەكتابی ڕەسمی پێمان نەوتراوە كە ئیتر ئەوجۆرەبەنزینە نایەت».

بەهمەن شێخ قادر، هێمای بۆ ئەوەشكرد كە ئەو بەنزینەی لە بازیان بەرهەم دەهێنرێت بۆ هەرێمی كوردستان نییەو  حكومەتی هەرێم نەوتی خاوی بۆ دابین ناكات ، بەڵام گرێبەستی لەگەڵ حكومەتی عێراق كردوە كەنەوتی خاوی بۆدابین دەكات و ئەو سوتەمەنییەی بەرهەمی دەهێنێت دەدرێت بەپارێزگای كەركوك و دەوروبەری.

دەربارەی ئەوەی هەندێك لە بەنزینخانەكان 10 تا 25 دینار بۆ هەر لیترێك نرخیان كەمتر كردووەتەوە لەوەی راگەیەندراوە، وتەبێژی بەنزینخانەكان وتی:» بەردەوام دەڵێین باكوالێتیمان باشبێت و لەسەر نرخ دابەزاندن كوالێتیمان خراپ نەكەین ڕەنگە ئەو بەنزینخانانە  فرۆشیان كەم بێت و هەوڵدەدەن بەشتێكی كەم سەرنجی خەڵك بەلای خۆیاندا ڕابكێشن».


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار