مه‌سرور بارزانى: له‌باره‌ى مووچه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه کۆده‌بمه‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند :"ئه‌جێندانى حکومه‌ت وه‌ک خۆى جێبه‌جێناکرێت و له هه‌ندێک شوێن داهات به پێى پێویست ناگه‌ڕێته‌وه"، راشیگه‌یاند له‌باره‌ى مووچه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه کۆده‌بمه‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى ئایارى 2022، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" به‌داخه‌وه ئه‌جێنداى حکومه‌ت وه‌ک پێویست جێبه‌جێناکرێت، له هه‌ندێک شوێن داهات وه‌ک خۆى ناگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پرسى داهات و موچه له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه کۆده‌بمه‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ده‌سه‌ڵاتى پارێزگاره‌کانمان زیادکردوه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین کاروباره‌کانى هاوڵاتیان به خێراتر و ئاسانتر جێبه‌جێبکرێن".
له‌کۆتایى وتاره‌که‌شیدا ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى قورسایى سه‌ر شانى که‌سانى هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ت، بڕیاریانداوه 20هه‌زار یه‌که‌ى نیشته‌جێبون دروست بکه‌ن، به قیستى درێژخایه‌ن و به نرخێکى که‌م بۆ ئه‌و که‌سانه، ئه‌مه‌ش دواین پرۆژه‌یان نابێت له‌و بواره‌دا.
