گه‌ریلا؛ گورزى توند له بامه‌رنێ و شیلادزێ له سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌دات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گه‌ریلا له کانى ماسى و بامه‌رنێ و شیلادزێ گورزى توند له سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌دات و تانکێکیش تێکده‌شکێنن و هه‌په‌گه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که"داگیرکه‌رانیش چه‌کى کیمیاوى به‌کارده‌هێنن".
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) سه‌باره‌ت به چالاکیى گه‌ریلاکان له به‌رامبه‌ر هێرشى داگیرکارى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و تیادا هاتووه": چالاکى هێزه‌کانمان له دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک به‌رده‌وامه سوپاى تورکى داگیرکه‌ر به به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى هه‌موو شێوازه‌کانى شه‌ڕى پیس له دژى سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رخۆدان جێبه‌جێ ده‌کات، به‌ڵام هێشتا ناتوانێت هیچ ئه‌نجامێک له دژى هێزه‌کانمان به‌ده‌ست بهێنێت".
هه‌په‌گه له باره‌ى ئامارى چالاکیه‌کانى گه‌ریلا له هه‌ریمى ئاڤاشین ڕایگه‌یاند، له رۆژانى 9و 10ى ئه‌م مانگه‌دا، دوو داگیرکه‌ر سزادراون و دووانى دیکه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها گه‌ریلا له هه‌رێمى زاپ کردووه و ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که له‌و دوو ڕۆژه‌دا گورزى کوشنده له داگیرکه‌ران دراوه و داگیرکه‌ریک سزادراوه و به هۆى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى به هێزى گه‌ریلاوه هه‌لیکۆپته‌ره‌کانى دوژمن ناچاربوون له ناوچه‌که بکشینه‌وه و له به‌رامبه‌ردا سوپاى داگیرکه‌ر چه‌کى کیمیایى به‌کارهێنا".
هاوکات، له هه‌رێمى مه‌تیناسى هێزه‌کانیان له کانى ماسى داگیرکه‌رانیان کردووه‌ته ئامانج و به چه‌کى قورس لێینادراوه .
یه‌په‌گه باسى ئه‌وه‌ش ده‌کات که “هێزه‌کانمان هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌ى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له هه‌رێمى بامه‌رنى باشوورى کوردستان له ئه‌نجامى لێدانى کاریگه‌رى هێزه‌کانمان تانکێک له بنکه‌که تێکشکێنرا وسێ داگیرکه‌ریش سزادران".
" هێرشى به‌رفراوانى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا به تۆپ و هه‌لیکۆپته‌ر و فڕۆکه‌ى جه‌نگى به‌رده‌وامه"، یه‌په‌گه وا ده‌ڵێن
یه‌په‌گه هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که دیمه‌نى چالاکیى تیمه‌کانى یه‌که‌ى شه‌هید به‌دران گوندکره‌مۆ دژى باره‌گاى سیرێ-ى ده‌وڵه‌تى تورک له نزیک شیلادزێ بڵاوکرایه‌وه، که سێ سه‌ربازى تورکى تێدا کوژران و دوانى دیکه‌ش برینداربوون که ڕۆژى 9ى ئایار ئه‌نجامدرا.
