وته‌بێژى گۆڕان: نه‌کشاوینه‌ته‌وه له حکومه‌تى هه‌رێم

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى کشانه‌وه له‌حکومه‌تى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت:" نه‌کشاوینه‌ته‌وه له حکومه‌تى هه‌رێم".
دلێر عه‌بدولخاق، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێت: "جارجار، پرسى کشانه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌حکومه‌تى ھه‌رێم‌و حکومه‌تى خۆجێى ده‌بێته بابه‌تى میدیایی".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، "له‌ڕێگه‌ى ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بڵاویده‌که‌ینه‌وه که بڕیارێکى له‌وشێویه نه‌دراوه‌و هه‌رکاتێک بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیارى کشانه‌وه‌ى له‌حکومه‌تى هه‌رێم، یاخود حکومه‌تى خۆجێى دا؛ ئه‌وا به‌فه‌رمى ڕایده‌گه‌یه‌نێت‌و تیمى حکومه‌تى لێ ئاگادارده‌کاته‌وه".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار