گەریلا لە زاپ هێلیكۆپتەرێكی سوپای ئەردۆغان دەخاتە خوارەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
گەریلاكانی ئازادیی هێلیكۆپتەرێكی سوپای داگیركەری توركیان لە ناوچەی زاپ-ی بادینان، خستە خوارەوە.

بەپێی ئازانسی فورات، كاتژمێر 1:30 خولەكی شەوی ڕابردوو، گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە گۆڕەپانی شەهید شاهین لە ناوچەی زاپی بادینان، هێلیكۆپتەرێكی سوپای داگیركەری توركیان كردە ئامانج، لەكاتێكدا كە دەیویست سەرباز لە ناوچەكە دابگرێت.
هەروەها ئەوەش روونكراوەتەوە كە هێلیكۆپتەرەكە لە گۆڕەپانی كونیشكای ناوچەی زاپ كەوتووەتە خوارەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار