ده‌میرتاش له‌رێگه‌ى هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه په‌یامێکى نوێ بڵاوده‌کاته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌ڕێگاى باشاک ده‌میرتاشى هاوسه‌رییه‌وه په‌یامێکى کاریگه‌ر ئاڕاسته‌ى ڕ‌ۆشنبیرانى تورک ده‌کات
که هه‌ڵوێستێکى کاراو کاریگه‌ر بنوێنن.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى (هه‌ده‌په) له‌په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت:"ده‌بێت گه‌لى تورکیا له‌پێناو دیموکراتییزه‌کردنى وڵات نه‌وه‌ک له‌پێناو پارته‌کان یان هاوپه‌یمانێتییه‌کى سیاسیى شانبه‌شانى یه‌کتر بوه‌ستنه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌رفه‌تێکى مێژووییه بۆ کۆمارى تورکیا".
هاوکات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌وو که زۆر گرنگه له‌هه‌ر جێگایه‌ک بن ده‌نگتان به‌رزبکه‌نه‌وه‌و داوابکه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداریى له‌پڕۆسه‌ى درووستکردنه‌وه‌ى کۆمارى تورکیا له‌سه‌ده‌ى دووه‌میدا بکه‌ن، "هه‌روه‌ک پێویستییه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تیى گه‌وره هه‌یه بۆئه‌وه‌ى ئێوه به‌شداریى ئه‌و پڕۆسه‌یه بکه‌ن‌و ڕێگه له‌و ڕێکاره تێکده‌رانه‌یه بگرن که هۆکارى ئه‌و وێرانبوونه‌وه‌ى ئێستایه، جگه له‌پێویستى به‌رده‌وامیتان له‌سه‌ر داواکارییه دیموکراتییه‌کان".
"له‌به‌رئه‌وه پیشاندانى هه‌ڵوێستێکى کاراو کاریگه‌ر له‌مکاته‌دا که هاوڵاتیان ئازار ده‌چێژن به‌رپرسیاڕێتییه‌کى مێژوویى ڕ‌ۆشنبیرانى وه‌ک ئێوه‌یه"، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په وا ده‌ڵێت.
ده‌میرتاش پێشنیارى کردووه که "ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کى دیموکراتی" دابڕێژرێت‌و سه‌رۆکى پارته سیاسیی‌و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى واژۆى له‌سه‌ربکه‌ن‌و ده‌سته‌یه‌کى ڕۆشنبیران دروستبکرێت‌و دواتر کۆنگره‌یه‌ک له‌ژێر ناوى "خه‌ونێکمان هه‌یه" گرێبدرێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) زیاتر له پێنج ساڵه له‌لایه‌ن پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه زیندانى کراوه‌و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێک دادگاى باڵاى ئوروپا داواى ئازاد کردنى کردووه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ى ئاماده نین جێبه‌جێى بکه‌ن.