قەرەیلان: لە زاپ و ئاڤاشین دوژمن لەنێو زوڵكاوێكی گەورەدایە

"گەریلا لە هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین بە فیداكاری و بوێریەكی گەورەوە شەڕ دەكەن"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
موراد قەرەیلان، فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پیرۆزبایی لە هێزەكانی گەریلا كرد كە" لەدژی سوپای داگیركەری تورك لە هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین بە فیداكاری و بوێریەكی گەورە شەڕ دەكەن و گورزی گەورەیان لە دوژمن داوە".

لە پەیامەكەدا هاتووە:" لەدژی هێرشی داگیركەری دەوڵەتی توركی قڕكەر و فاشیست، لەبەرانبەر هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین، هێزەكانی گەریلامان لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا بە رۆحێكی فیدایی ئاپۆیی هەموو رۆژێك گورز لە دوژمن دەدەن".

هەروەها ئەوە خراوەتەروو كە" گەریلا قاڕەمانەكانمان لە تونێلەكانی شەڕ بە تاكتیكی خوڵقێنەر گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن و رێگە لە پێشڕەویان دەگرن".

" سوپای داگیركەری تورك لەگەڵ ئەوەی تەكنیكی شەڕ و چەكی كیمیایی لەدژی هێزەكانمان بەكاردەهێنێت، بەڵام بێچارە بووە، شێوەی شەڕی سەركەوتووی هێزەكانی گەریلامان لە ئاڤاشین و زاپ نیشان دەدات، لەو هەرێمانە دوژمن لەنێو زوڵكاوێكی گەورەدایە"، قەرەیلان وا دەڵێت.

موراد قەرەیلان دەشڵێت:" گەریلا هەموو رۆژ گورز لە دوژمن دەوەشێنن، تێكچوونی دوژمن نزیكە و بە شێوەیەكی باڵا زۆر چالاكی سەركەوتوانە ئەنجام دەدەن".

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە لە ئیستا بەدواوەش تاكتیكی گەریلای دەوڵەمەند و لەسەر بناغەی رۆحی هێرشی بەرزی شەهیدە قاڕەمانەكان، لە چالاكیەكانی دژی سوپای فاشیستی توركدا سەركەوتنی گەورەتر مسۆگەر دەكەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار