بۆ تاقیکردنه‌وه 24 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى ده‌درێته هاوڵاتیان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى دابین ده‌کات بۆ دیارى کردنى رێژه‌ى کاره‌با به‌سه‌ر پارێزگاکاندا.
که‌ریم عه‌لی، سه‌رۆکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تى کاره‌با وزه‌ى کاره‌با بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر دابین بکات بۆ هه‌موو ناوچه‌کان وه‌ک تاقیکردنه‌وه بۆ دیاریکردنى به‌رکه‌وته‌ى پارێزگاکان له ووزه‌ى کاره‌با له ڕێگاى ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌وه ڕێژه‌ى پێدانى کاره‌باى پارێزگاکان دیارى ده‌کرێت.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه که "ئێمه له لیژنه‌ى پیشه‌سازى و ووزه ئه‌م کاته به‌گونجاو نازانین بۆ ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه، چونکه له‌م کاته‌دا له سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به‌کارهێنانى کاره‌با ڕێژه‌که‌ى که‌مه‌و هاوڵاتیان زۆر کاره‌با به‌کارناهێنن له چاو وه‌رزى زستان و هاوین".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرووه‌ته‌وه که ڕێژه‌ى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین نزیکه ٣٤ ٪ بووه، به‌ڵام ڕێژه‌ى کاره‌باى پشکى پارێزگاکانى هه‌ولێر و دهۆک نزیکه‌ى ٦٦٪ بووه".
