پەرلەمانتارە سەربەخۆكان كاندیدی سەرۆك وەزیرانيان ديارى كرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
پەرلەمانتارە سەربەخۆكان رایدەگەیەنن، گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان پێكبهێنرێت كە خاوەنی زۆرترین كورسیی بێت و رەزامەندی بدات لەسەر یەكێك لەو كاندیدانەی كە فراكسیۆنەكانیان دیاری دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئایاری 2022، گروپی فراكسیۆن و پەرلەمانتارە سەربەخۆكان لەراگەیەنراوێكدا باسیان لەوەكردوە، داوا دەكەن حكومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای وادە و پشكی دەستوری پێكبهێنرێت و هیچ لایەنێكی دەرەكیش دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عێراقدا نەكات.

 هەروەها داوا دەكەن گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دروست بكرێت و  ناوێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵبژێرن، كە سەربەخۆكان پێشنیازی دەكەن بۆ پێكهێنانی حكومەت بەجۆرێك پشتیوانی بكرێت و بتوانێت چاكسازی سیاسی، ئابوری بكات و روبەڕوی گەندەڵی ببێتەوە.

هاوكات، ئەوەشیان باسكردووە كاندیدی سەرۆك وەزیران دەبێت كەسێكی سەربەخۆ، دەستپاك، خاوەن ئەزمونی سیاسی بێت و نابێت مشتومڕئامێز بێت،" دەبێت گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی رابگیرێت و لە كارنامەی حكومەتەكەیدا گرنگی زیاتر بە كەرتی پیشەسازی، كشتوكاڵ، گەشتیاری، وەبەرهێنان، پەروەردە و چینی گەنجان بدات".

"بە گرنگی دەزانین سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر بنەمای ئەو مەرجانە هەڵبژێردرێت كە لە دەستوری عێراقدا ئاماژەی بۆ كراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە سەربەخۆكان دروست دەكرێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان و كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی".، پەرلەمانتارە سەربەخۆكان وا دەڵێن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار