سه‌در؛ بارزانى و حه‌لبوسى به‌جێ ده‌هێڵێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، له‌ ئه‌گه‌رى پێکنه‌هێنانى حکومه‌تدا له‌ماوه‌ى مانگێکدا ده‌بنه‌ ئۆپۆزسیۆنێکى نیشتمانی.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2022، موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێکدا نوسیویه‌تى:"رێگه‌چاره‌یه‌کمان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌ که‌ پێویسته‌ تاقیبکه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ ببینه‌ ئۆپۆزسیۆنى نیشتمانى".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى نوسیووه‌" ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانى دیکه‌ و فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان به‌وانه‌شه‌وه‌ که‌ هاوپه‌یمانمان بوون توانیان حکومه‌ت پێکبهێنن کارێکى باشه‌، ئه‌گه‌رنا ئه‌و کاته‌ بڕیارێکى دیکه‌مان ده‌بێت که‌ له‌و کاته‌دا رایده‌گه‌یێنین".

له‌ 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ته‌واو بووه‌و تا ئێستا به‌هۆى ناکۆکى لایه‌نه‌کانه‌وه‌ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمارو سه‌رۆک وه‌زیران، پاش زیاتر له‌ هه‌شت مانگ هێشتا نه‌توانراوه‌ حکومه‌ت پێکبهێندرێت.

موقته‌دا سه‌در، له‌گه‌ڵ سونه‌کان به‌ سه‌رۆکایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان(هاوپه‌یمانى رزگارى نیشتمان)یان پێکهێناوه‌، له‌به‌رانبه‌ردا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تى نورى مالکى خاوه‌نى 81 کورسى په‌رله‌مانن و به‌ یه‌ک له‌سه‌ر سێى په‌کخه‌ر ناوده‌برێن.

رێککنه‌که‌وتنى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمارو رێکنه‌که‌وتنى نێوان شیعه‌کان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران، کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى په‌کخستووه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیدانى سه‌رۆک کۆمار و گفتوگۆى لایه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت و متمانه‌ پێدانیان له‌ په‌رله‌ماندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار