نه‌وتى خاو 114 دۆلارى تێپه‌راند

2 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاوى له‌ بازاره‌کانى جیهاندا به‌ هه‌رسێ جۆرى برێنت و ئه‌مریکاو ئۆپێکه‌وه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى زۆر به‌سه‌ر نرخه‌که‌یاندا هاتووه‌.

له‌ ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له‌ بازاره‌کانى جیهاندا به‌ 114 دۆلارو 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا گه‌یشته‌ 113 دۆلارو 72 سه‌نت.

هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به‌ 112 دۆلارو 47 سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.
به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى ئه‌وه‌ دێت که‌ به‌رپرسانى باڵاى سوێد و فله‌ندا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ) بکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ به‌توندى ره‌خنه‌ى لێ گیرا و له‌زارى وته‌بێژى کرملنه‌وه‌ ئه‌وه‌ راگه‌یاندرا که‌ چوونى ئه‌و دوو وڵاته‌ بۆ چوونه‌ ناو ناتۆ، ئاسایشى ئه‌وروپا باشتر ناکات.
هاوکات، کۆمپانیا نه‌وتییه‌ گه‌وره‌کانى جیهان ئاماده‌ نیین به‌رهه‌مى خستنه‌روو زیاتر بکه‌ن له‌ بازاردا که‌ خواستێکى زۆرى له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌ش هۆکارێکى دیکه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاوه‌.
به‌هۆى شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا سوته‌مه‌نى له‌ جیهاندا به‌تایبه‌ت نرخى غازو به‌نزین دوو به‌رانبه‌ر زیادى کردووه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار