شاره‌زایه‌کى که‌شناسى: خۆڵبارین له هاوینى ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شاره‌زایه‌کى که‌شناسى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى دروستبونى ناوچه‌یه‌کى زۆرى بیابان و که‌مى رێژه‌ى بارانبارین له‌ماوه‌کانى رابردودا، زریان و شه‌پۆلى خۆڵبارین له‌هاوینى ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
سادق عه‌تیه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی، "هه‌موو وه‌رزێک شێوازى فشارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه که ده‌بێته هۆى دروستبونى زریان، له زستاندا دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رما هه‌یه و ئه‌گه‌ر شه‌پۆلێکى وشکى له‌گه‌ڵدا بێت ره‌شه‌بایه‌کى سارد دروستده‌کات، له به‌هاردا به‌هه‌مانشێوه دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رما هه‌یه که سه‌رچاوه‌که‌ى له ئه‌فریقاوه‌یه، له هاوینیشدا ململانێیه‌ک له‌نێوان باى نیمچه عه‌ره‌بى و به‌رزبونه‌وه‌ى باى باکورى رۆژئاوا هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که"له وه‌رزى هاوینه‌ى ئه‌مساڵدا به‌هۆى دروستبونى ناوچه‌یه‌کى فراوانى بیابان و بارانبارین به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌م له‌ماوه‌ى رابردودا له هاویندا زریان و شه‌پۆله‌کانى خۆڵبارین دوباره ده‌بنه‌وه"
هاوکات، سادق عه‌تیه ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که "هیچ هاوینێک نییه به‌سه‌ر عێراقدا تێپه‌ڕیبێت به‌بێ باى باکورى رۆژئاوا که ره‌شه‌با و خۆڵبارین ده‌گرێته‌وه، زۆرجاریش له سه‌ره‌تاى مانگى شه‌شه‌وه ده‌ستپێده‌کات و تا کۆتایى مانگى حه‌وت یان سه‌ره‌تاى مانگى هه‌شت به‌رده‌وام ده‌بێت.