ئه‌ردۆغان؛ به‌هێزى په‌که‌که باس ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا باسى به‌هێزى و چالاکییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌کات، له‌کاتێکدا که سوپاکه‌ى له بادینان به‌ده‌ست گه‌ریلاوه شکستى هێناوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر فینلاند و سوید داواکاریهکانى تورکیا سه‌باره‌ت به پرسى په‌که‌که جێبه‌جێ نه‌که‌ن، رازى نابین ببنه ئه‌ندام له رێکخراوى هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)".
ئه‌ردۆغان وڵاتانى سوید و فیله‌ندا و هۆڵنداى به‌میوانداریکردنى سه‌رکرده‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) تۆمه‌تبارده‌کات که "له تورکیا له لیستى تیرۆردایه".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که" په‌که‌که له‌و وڵاتانه له چالاکییه‌کانیان به‌رده‌وامن، سوید‌و فیله‌ند رێگریان لێ ناکه‌ن و هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ریان نییه".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) دوێنێ یه‌کشه‌ممه 15ى ئایار، ئامارى مانگێکى چالاکییه‌کانیان بڵاوکرده‌وه به‌رانبه‌ر سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان که 427 سه‌ربازیان کوژراون و 88 دیکه برینداربوون.
هاوکات، هه‌ر دوێنێ گه‌ریلا سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغانى له‌ناوچه‌کانى برادۆست و ئاڤاشین و زاپ کردووه‌ته دۆزه‌خ بۆ سه‌ربازه‌کانى تورکیا‌و 15 لێ کوژراوه‌و چه‌ند سه‌ربازێکى دیکه‌ش برینداربوون و به سێ کۆپته‌ر ته‌رمى کوژراو برینداره‌کانیان بردووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان.