که‌جه‌که: ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا هێماى شۆڕشى نوێیه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان(KCK ) له‌پێنجه‌مین ساڵیادى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا ده‌ڵێن:" ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌رامبه‌ر ته‌سلیمیه‌ت و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان هێماى شۆڕشى نوێیه"
ئه‌مڕۆ 19ى ئایار، کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان(KCK ) له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌شڵێن:" ئێستاش که کوردستان به گشتى و هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌تى که‌وتۆته به‌ر شاڵاوى داگیرکارى و به‌کرێگیراوی، له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستى به‌وه هه‌یه که به هێز وه‌رگرتن له گیانى شۆڕشگێڕى و ئیراده‌ى خۆڕ‌اگرى کاک نه‌وشیروان بتوانین پارێزگارى له هه‌بوون و ئازادى و ده‌سکه‌وته‌کانمان بکه‌ین".
ده‌قى به‌یاننامه‌ى که‌جه‌که:
به‌ڕێز کاک عومه‌رى سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان،
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان،
بنه‌ماڵه‌ى به‌ڕێزى ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا
له پێنجه‌مین ساڵیادى کۆچى دوایى سه‌رکرده و پێشه‌نگى دیارى گه‌له‌که‌مان، ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ یادى ئه‌م تێکۆشه‌ر و رۆشنبیره مه‌زنه‌ى گه‌له‌که‌مان داده‌نه‌وێنین و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى ئێوه‌ى به‌ڕێز ده‌که‌ین.
ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا به نیو سه‌ده خه‌بات و تێکۆشان له پێناو ئازادی، دیموکراسی، مافى نه‌ته‌وایه‌تى و دادى کۆمه‌ڵایه‌تى دا شوێن په‌نجه‌ى له هه‌موو ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراسى و یاساییه‌کانى باشورى کوردستاندا دیاره. هه‌روه‌ها داکۆکیکارێکى مه‌زن بووه له مافى گه‌لى کورد هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان.
ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌رامبه‌ر ته‌سلیمیه‌ت و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان هێماى شۆڕشى نوێیه، له به‌رامبه‌رسته‌م و چه‌وسانه‌وه هێماى راپه‌ڕین و خۆڕاگرییه و له به‌رامبه‌ر نایه‌کسانى و نادادپه‌روه‌ى هێماى دادپه‌روه‌رى و خه‌باتى مه‌ده‌نى و دیموکراسییه.
ئێستاش که کوردستان به گشتى و هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌تى که‌وتۆته به‌ر شاڵاوى داگیرکارى و به‌کرێگیراوی، له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستى به‌وه هه‌یه که به هێز وه‌رگرتن له گیانى شۆڕشگێڕى و ئیراده‌ى خۆڕ‌اگرى کاک نه‌وشیروان بتوانین پارێزگارى له هه‌بوون و ئازادى و ده‌سکه‌وته‌کانمان بکه‌ین.
له‌گه‌ڵ رێزدا
کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK
١٩ى گوڵانى ٢٠٢٢
