بافڵ تاڵه‌بانى: به‌شوێنپێى کاک نه‌وشیروان و سه‌رۆک مام جه‌لال به‌رده‌وامده‌بین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى رایگه‌یاند:" خه‌ونى هاوبه‌ش و له‌مێژینه‌ى هه‌ردو هاوڕێ و هاوخه‌بات سه‌رۆک مامجه‌لال و کاک نه‌وشیروان، ده‌سته‌به‌رکردنى ژیانێکى شه‌ره‌فمه‌ندانه و حوکمڕانییه‌کى ته‌ندروست بوو بۆ خه‌ڵکى کوردستان، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى ئێمه‌یه به‌شوێنپێى ئه‌واندا له هه‌وڵ و تێکۆشان به‌رده‌وامبین".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى پێنجه‌مین ساڵیادى کۆچى نه‌وشیروان مسته‌فا، ده‌ڵێت:"ئه‌مڕۆ به خه‌مێکى قووڵه‌وه یادى کۆچى دوایى سه‌رکرده‌یه‌کى مه‌زنى شۆڕشى نوێى گه‌له‌که‌مان، سیاسییه‌کى به‌ئه‌زمون، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسێکى گه‌وره‌ى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ژیان و خه‌باتى کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناو سه‌ربه‌رزى و سه‌رفرازیى خه‌ڵکى کوردستان بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ریماندا به زیندویى ده‌مێنێته‌وه و سه‌رى ڕێز بۆ ئه‌و مێژوه پێ ده‌سکه‌وت و دره‌وشاوه‌یه داده‌نه‌وێنین".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که خه‌ونى هاوبه‌ش و له‌مێژینه‌ى هه‌ردو هاوڕێ و هاوخه‌بات سه‌رۆک مامجه‌لال و کاک نه‌وشیروان، ده‌سته‌به‌رکردنى ژیانێکى شه‌ره‌فمه‌ندانه و حوکمڕانییه‌کى ته‌ندروست بو بۆ خه‌ڵکى کوردستان،" بۆیه ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى ئێمه‌یه به‌شوێنپێى ئه‌واندا له هه‌وڵ و تێکۆشان به‌رده‌وامبین بۆ بونیادنانى داهاتویه‌کى سه‌قامگیر و خزمه‌تکردنى هاوڵاتییان".
