هاوڵاتی؛ هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئاشكرا دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان نامەی دەستلەكاركێشانەوەی داوەتە دەستەی سەرۆكایەتی و هاوڵاتی لەزاری خۆیەوە هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

راهی رەهبەر سەید برایم، پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رۆژی 27ی نیسانی 2021، نامەی دەستی لە كاركێشانەوەی پێشكەش بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، بەڵام هێشتا دەستەی سەرۆكایەتی پەسەندی نەكردووە.

هاوڵاتی، پەیوەندی كرد بە راهی رەهبەر سەید برایم، پەرلەمانتاری یەكێتی لەبارەی هۆكاری دەستەلەكاركێشانەوەكەی كە بەهۆی لاوازی ئەدای پەرلەمانەوەیە، ناوبراو لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" بەڵێ راستە".
هەروەها ئەوەشی دووپاتكردەوە لەكاتی خۆیدا قسەی خۆیان دەبێت و وتیشی:" بۆیە ئێستا زیاتر لەسەر ناڵێم".

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان خاوەنی 18 كورسی پەرلەمانییە بەپێی هەڵبژاردنی ساڵی 2018.

راهی  خاوەنی بڕوانامەی ماستەرەو خەڵكی قەزای كۆیەیە، كوڕی رەهبەر سەید برایم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار