لاهور شێخ جه‌نگى: لیست و حزب دروست ناکه‌م

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لاهور شێخ جه‌نگى له سه‌ر مه‌زارى نه‌وشیروان مسته‌فا به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند"من له یه‌کێتى نه‌چومه‌ته ده‌ره‌وه تا بچمه‌وه ناوی"، ده‌شڵێت:" لیست وحزب دروست ناکه‌م".
لاهور شێخ جه‌نگى له‌سه‌ر مه‌زارى ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا وتى" من خۆشحاڵ بووم که وتیان له دواى منه‌وه گه‌نده‌ڵى نامێنێت و قاچاخچییه‌تى و شت نامێنێت و پارتى و یه‌کێتى رێکده‌که‌ون کێشه‌ى خه‌ڵک چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، خۆزگه یه‌کێک له‌وانه‌یان چاره‌سه‌ر بکردایه، من پۆستم ناوێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان ژیانى خه‌ڵکیان بکردایه؟؟".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى دروستکردنى لیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌ئه‌وه‌نده حزب و لیست دروستکراو چوونه هه‌ولێر ماڵى ئه‌و خه‌ڵکه وێران بووه، وتیشى:" "باوه‌ڕم به لیست نییه‌و باوه‌ڕم به‌و جۆره حزبایه‌تییه نه‌ماوه، بۆیه تا ئه‌و په‌رله‌مانه له هه‌ولێر بێت بڕوام به خه‌باتى په‌رله‌مانى نه‌ماوه، من ناچم لیست دروست بکه‌م و په‌رله‌مانتار بنێرم له هه‌ولێریش بیکڕن یان ده‌رگاى په‌رله‌مانى له‌سه‌ر دابخه‌ن".
هاوکات لاهور شێخ جه‌نگى پێشیوابوو که " په‌رله‌مانى کوردستان بووه‌ته شوێنى گاڵته پێکردنى خه‌ڵکی".
