که‌شناسی: ئه‌مشه‌و خۆڵبارین ده‌بێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى وبومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له ئاسمانى شاره‌کانى سلێمانی، که‌رکوک، گه‌رمیان و هه‌ولێر شه‌پۆلێکى تۆز و خۆڵبارین ده‌بێت و ئاستى بینین که‌مده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى وبومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که به هۆى بونى تۆزێکى سوک له ناوچه‌کانى هه‌ولێر، سلێمانى، که‌رکوک و گه‌رمیان ده‌وروبه‌رى، ده‌بێته هۆى که‌مبونه‌وه‌ى مه‌وداى بینینى ئاسۆیی، ئه‌گه‌ریش هه‌یه له کاته‌کانى شه‌ودا تۆزه‌که هه‌ندێک زیاتر بێت به‌تایبه‌ت له ناوچه‌کانى که‌رکوک و گه‌رمیان .
هه‌روه‌ها باسى مه‌وداى بینینى هه‌ندێک له ناوچه‌کانى هه‌رێمى کردووه که هه‌ولێر 8 کیلۆمه‌تر و سلێمانى 9 کیلۆمه‌تر چه‌مچه‌ماڵ 6 کیلۆمه‌تر و که‌رکوک 6 کیلۆمه‌تر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار