نێچیرڤان بارزانى په‌نا بۆ یوئێن ده‌بات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنى دۆسیه‌ى نه‌وت و دارایى له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر، سه‌رۆکى هه‌رێم په‌نا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بات که نێوه‌ندگیرى بکات و ئه‌و داوایه‌ش له‌لایه‌ن یوئێنه‌وه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه.
پێگه‌ى فه‌رمى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بڵاویکرده‌وه که ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داواى نێچیرڤان بارزانى په‌سه‌ند کرد که نوێنه‌رێکى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دانوستاندن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕێکبخات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێکى ڕیشه‌یى ئه‌و کێشانه بکرێت که له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پڕۆژه‌بڕیارێک بۆ نوێکردنه‌وه‌ى کارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌سه‌ند ده‌کات و ئه‌و پرسه‌ش له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت تاوتووێ ده‌کات.
دادگاى فیدراڵى عێراق داواى کردووه دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان راده‌ستى به‌غدا بکرێت و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیش ده‌ستیان به جێبه‌جێکردنى بریاره‌که کردووه، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه داواکارییه‌که‌ى به‌غدا ره‌تکراوه‌ته‌وه.
