به‌رنامه‌ى نێچیرڤان بارزانى له سه‌ردانیدا بۆ سلێمانى

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سبه‌ینێ ده‌گاته سلێمانى‌و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى‌و عه‌لى باپیر و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه له‌قه‌ڵاچوالان خولى ڕێوڕه‌سمى ده‌رچوانى خولى 16ى کۆلێژى سه‌ربازیى قه‌ڵاچوالان هه‌یه‌و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم‌و بافڵ تاڵه‌بانى به‌شداریى ده‌که‌ن.
میدیاى پارتی ئاشکرایکردووه، بارزانى له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ سلێمانى، جگه له‌بافڵ تاڵه‌بانى، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى و سه‌ڵاحه‌دین باهادین ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو کۆده‌بێته‌وه.
دڵشاد شه‌هاب ڕاوێژکارى باڵاى سه‌رۆکى هه‌رێم رایگه‌یاند: "ئه‌و سه‌ردانه کاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌کى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان‌و کۆتاییهێنان به‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسییه‌ى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه".
