یه‌کێتى به فه‌رمى هه‌ڵوێستى حزبه‌که‌ى له‌باره‌ى بۆردومانه‌کانى تورکیا ئاشکرا ده‌کات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌ته‌بى سیاسى یه‌کێتى داوا له حکومه‌تى ھه‌رێم ده‌کات له‌باره‌ى هێرشى فرۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا‌و بۆردومانه‌کانیانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه بانگهێشتى کونسوڵى تورکیا له ھه‌رێم بکات و روونکردنه‌وه بدرێت.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوى مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتی:
به‌نیگه‌رانییه‌کى قووڵه‌وه له‌و پێشھاته ئه‌منى و سنووربه‌زاندنه ده‌ڕوانین و ئیدانه‌ى بۆردومانى فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆ سنوورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌رى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و که‌مپى ئاواره‌کانى مه‌خموور ده‌که‌ین که شه‌هیدبوونى چوار هاووڵاتیى مه‌ده‌نى و هه‌شت بریندارى لێکه‌وته‌وه.
وێڕاى ده‌ربڕینى پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ که‌سوکار و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان، ده‌ستبه‌جێ داواى راگرتنى ئه‌م ھێرشانه ده‌که‌ین و داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ین که ئه‌رکى ده‌ستووریى و نیشتمانیى خۆى له پاراستنى خاک و ئاسمانى عێراق به کوردستانیشه‌وه رابپه‌ڕێنێت و له رێگه‌ى که‌ناڵه دیبلۆماسییه‌کانه‌وه حکومه‌تى تورکیا له‌م پێشێلکارییه ئاگاداربکاته‌وه.
ھاوکات حکومه‌تى ھه‌رێمیش له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه بانگهێشتى کونسوڵى تورکیا له ھه‌رێم بکات و روونکردنه‌وه بدرێت.
چونکه ھیچ بیانوویه‌ک نییه به‌ھۆى سنووربه‌زاندنه‌وه خه‌ڵکى مه‌ده‌نى له رووى گیانیى و مادییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبن. خوێنى ھاووڵاتییانمان پیرۆزه و داواده‌که‌ین پیرۆزییه‌کانمان بپارێزرێت و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتن بکرێته کلیلى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان.
