گه‌ریلا له باکورى کوردستان گورزى قورس له سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌دات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هه‌په‌گه ئاشکراى ده‌کات گه‌ریلاکان له ناوچه‌ى سه‌رحه‌دى باکوورى کوردستان 13 سه‌ربازى تورکى کردووه‌ته ئامانج و گورزى قورسیان لێ داون.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ى ئایارى 2022، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هه‌په‌گه بڵاوکردووه‌ته‌وه که هێزه‌کانیان له وه‌رزى زستاندا چالاکیى به‌هێزیان دژى سوپاى تورک ئه‌نجامداوه‌و ده‌وڵه‌تى تورکیش نه‌یویست چالاکیى گه‌ریلاکانى بکه‌وێته به‌ر دیده و بۆیه بێده‌نگیى لێکردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که" گه‌ریلاکان زنجیره‌یه‌ک چالاکییان دژى سوپاى تورک له سه‌رحه‌د ئه‌نجامداوه و له سه‌رجه‌میاندا 13 داگیرکه‌رى تورک کوژران و دوو داگیرکه‌ریش برینداربوون".
هاوکات ئه‌وه‌شى ره‌تکردووه‌ته‌وه که گه‌ریلا له‌و چالاکییه‌یاندا شه‌هید بووبێت و ده‌ڵێن:" پڕوپاگه‌نده‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیش له‌باره‌ى شه‌هیدبوونى 11 گه‌ریلا له ناوچه‌ى سه‌رحه‌د ڕه‌تده‌که‌ینه‌و سه‌رجه‌م هێزه‌کانمان له‌و سنووره سه‌لامه‌تن و گورزى قورسیان له دوژمن داوه".
