ئه‌دهه‌م بارزانی: کرده‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى تورکیا ڕسوا ده‌که‌ین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌دهه‌م بارزانی، سه‌رکرده‌ى پێشووى پارتى دیموکراتى کوردستان ئیدانه‌ى بۆردومانى ئه‌مڕۆى تورکیا بۆ خاکى هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت "کرده‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى تورکیا ڕسوا ده‌که‌ین".
ئه‌دهه‌م بارزانی، سه‌رکرده‌ى پێشووى پارتى دیموکراتى کوردستان له په‌یامێکدا رایگه‌یاند"سه‌ره‌خۆشى خۆم پێشکه‌ش به که‌سوکارى کوردستانیانى باکوور و باشوور ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ له بۆمبه‌بارانى هێزى ئاسمانى تورکیا له باشوور شه‌هید کران".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌م کرده‌وه ڕسوا ده‌که‌ین و خۆمان به هاو خه‌میان ده‌زانین. هیوادارم جێگایان به‌هه‌شتى به‌رین بێت".
ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆردومانى شارۆچکه‌ى مه‌خمور و ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر له شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ کرد که چوار که‌س شه‌هید بوون و 8ى دیکه‌ش برینداربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار