حه‌شدى شه‌عبى به درۆن هێرشیکرده سه‌ر سوپاى تورکیا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، به درۆن ھێرشکرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ى زێلکانى ھێزه‌کانى تورکیا و کوژراو و بریندار ھه‌یه و گروپى چه‌کدارى ئه‌حرار سنجار، که سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبین، رایگه‌یاند، ئه‌وان هێرشه‌که‌یان به رێگه‌ى دوو درۆن ئه‌نجامداوه.
شه‌وى رابردوو به‌هۆى هێرشکردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌ى زێلکان، له قه‌زاى باشیک له پارێزگاى نه‌ینه‌وا، که‌سێکى کورد کوژراوه و ده‌وترێت چه‌ند که‌سێکى تریش بریندارن.
ئه‌و که‌سه‌ى له هێرشه‌که‌دا کوژراوه ناوى خالید عه‌بدولره‌حمان یوسف-ه ته‌مه‌نى 25 ساڵه و خه‌ڵکى که‌له‌کچی-یه و له چێشتخانه‌ى سه‌ربازگه‌که کاریکردووه.
گروپى چه‌کدارى ئه‌حرار سنجار، که سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبین، رایانگه‌یاند که ئه‌وان هێرشه‌که‌یان به رێگه‌ى دوو درۆن ئه‌نجامداوه و زیانێکى زۆریان له سوپاى تورکیا داوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشه‌کانیان دژى "ئه‌و هێزانه‌ى خاکى عێراقیان داگیرکردووه".
به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه چه‌ندین سه‌ربازى تورکیا کوژراون و برینداربوون، به‌ڵام تا ئێستا تورکیا ئامارى کوژراو برینداره‌کانى رانه‌گه‌یاندووه.
