بزانه هه‌گبه‌ى نێچیرڤان بارزانى له سلێمانى چى تێدایه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته کۆلێژى سه‌ربازى له‌قه‌ڵاچوالان و دواتر له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى کورد مه‌ترسییه‌کانى سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کات.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، نێچیرڤان بارزانى که به پیاوه مرونه‌ته‌که‌ى ناو بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و پارتى ناسراوه ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆبکاته‌وه تا یه‌ک هه‌ڵوێستى به‌رانبه‌ر به‌غدا دروست بکات له‌باره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم که دادگاى فیدراڵى داواى کردووه فرۆشتن و کێڵگه نه‌وتییه‌کان راده‌ستى به‌غدا بکرێت.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى ده‌یه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێتى له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆمار گفتوگۆ بکات و پارتى و یه‌کێتى بگه‌یه‌نێته رێککه‌وتن و ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌روازه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان.
هاوکات ده‌یه‌وێت ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کاندا تاوتوێى بکات و سه‌رکردایه‌تى لایه‌نه‌کان له سه‌کۆى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کۆبکاته‌وه و پێکه‌وه و پرسى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان یه‌کلابکه‌نه‌وه له‌رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه که هه‌ڵبژاردن دوابخرێت بۆ شه‌ش مانگ یان ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌یه ئه‌نجام بدرێت له‌مساڵدا.
نێچیرڤان بارزانى بریاره دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى کۆده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى و ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌سلێمانى کۆببێته‌وه.