نێچيرڤان بارزانى له‌باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه هۆشدارى ده‌داته پارتى و یه‌کێتى
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان داواى له پارتى و یه‌کێتى کرد ده‌ست له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌ڵبگرن و کۆتایى به ده‌ستتێوه‌ردانى حیزبى له‌ناو کاروبارى پێشمه‌رگه‌دا بهێنن، راشیگه‌یاند:" به‌و شێوه‌یه چاکسازى و یه‌کخستنى راسته‌قینه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ستپێده‌کات و سه‌رده‌که‌وێت، ئه‌گه‌رنا له‌گه‌ڵ هه‌موو ناکۆکییه سیاسییه‌کاندا ئه‌وه‌ى جێبه‌جێش کراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه."
له وتاریدا له رێوڕه‌سمى ده‌رچوونى خولى 6ى ئه‌فسه‌ران و خولى 16ى پێشمه‌رگه له کۆلێژى سه‌ربازیى 3ى قه‌ڵاچوالان سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى له 503 ئه‌فسه‌ر و ده‌رچووى هه‌موو ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان کرد و رایگه‌یاند:" ده‌بێت په‌له بکرێت له یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و ده‌ستى حیزب له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌ڵبگیرێت له‌لایه‌ن پارتى و یه‌کێتییه‌وه".
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند: " یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، پێویستى به کار و هه‌نگاوى خێرا و به‌متمانه هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى چاکسازى و یه‌کخستنى پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بکرێت، ده‌بێت پارتى و یه‌کێتى به باوه‌ر و بێ په‌شیمانبوونه‌وه بڕیار بده‌ن، که ده‌ستى حیزب له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌ڵبگرن، ده‌بێت کۆتایى به ده‌ستتێوه‌ردانى حیزبى له‌ناو کاروبارى پێشمه‌رگه‌دا بهێنن، به‌و شێوه‌یه چاکسازى و یه‌کخستنى راسته‌قینه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ستپێده‌کات و سه‌رده‌که‌وێت، ئه‌گه‌رنا له‌گه‌ڵ هه‌موو ناکۆکییه سیاسییه‌کاندا ئه‌وه‌ى جێبه‌جێش کراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه."
بارزانى باسى له‌وه‌شکرد که یه‌کنه‌خستنى پێشمه‌رگه و هێز و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان وایکردووه، هه‌موو ناکۆکییه سیاسییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان راسته‌وخۆ کار له‌سه‌ر ئاسایش و ده‌روونى هاووڵاتییان و بازار و بازرگانى و که‌سابه‌تى خه‌ڵکى ئه‌م وڵاته بکات، وایکردووه خه‌ڵک چاوه‌ڕوانى له‌تبوونى هه‌رێمى کوردستان و ته‌نانه‌ت شه‌ڕیش بکه‌ن، که "به خۆشحاڵییه‌وه له‌کاتى ناکۆکییه هه‌ره سه‌خته‌کانیشدا من هه‌میشه ئه‌وه‌م زۆر به دوور بینیوه، به‌ڵام نیگه‌رانى و مه‌ترسى و هه‌ستیاریى خه‌ڵکى کوردستان ده‌بێت بۆ ئێمه جێگه‌ى بایه‌خ بێت."