خه‌زعه‌لى باسى رێککه‌وتنێکى دیکه‌ى پارتى و تورکیا ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتیى عه‌سائیبى ئه‌هى حه‌ق ڕایگه‌یاند که‌ پارتى و تورکیا ڕێککه‌وتوون بۆ کۆنترۆڵکردنى شه‌نگال و تورکیا ده‌یه‌وێت داگیرى بکات.

قه‌یس خه‌ز عه‌لی، ئه‌میندارى گشتیى عه‌سائیبى ئه‌هى حه‌ق، له‌ تویته‌رى خۆى بڵاویکرده‌وه‌:" تورکیا و هه‌ولێر ڕێککه‌وتوون بۆ کۆنترۆڵکردنى شه‌نگال، کازمیش دۆسیه‌ى په‌که‌که‌ به‌کاردێنێت بۆ پشتیوانیى تورکیى و کوردی".

خه‌ز عه‌لى باسى له‌وه‌ کردووه‌ که‌ شه‌نگال ده‌که‌وێته‌ سێگۆشه‌یه‌ک، که‌ گرنگیى زۆرى بۆ ڕێگاى هه‌ریر هه‌یه‌ و تورکیاش ده‌یه‌وێت و شه‌نگال و زۆر شارى باکوورى عێراق داگیر بکات".

هه‌روه‌ها ئه‌میندارى گشتیى عه‌سائیبى ئه‌هى حه‌ق ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ تورکیا هه‌وڵ ده‌دات کوردانى عێراق و سوریا له‌یه‌ک داببڕێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار