وه‌زیرى پێشمه‌رگه: ده‌توانین به‌هێزى سه‌ربازى کوردستان بپارێزین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"هه‌موان ده‌زانین که مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و قه‌واره‌که‌ى هه‌یه و رۆژ به‌رۆژیش مه‌ترسییه‌کان زیاتر ده‌بن و رو له هه‌ڵکشانن، ته‌نها و ته‌نها به هێزێکى سه‌ربازى تۆکمه ده‌توانین کوردستان بپارێزین".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى ئایارى 2022، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وتارێکدا له رێوڕه‌سمى ده‌رچوانى خولى 16ى کۆلێژى سه‌ربازیى قه‌ڵاچوالان، رایگه‌یاند، "چاکسازى گه‌وره‌مان له ریزه‌کانى پێشمه‌رگه ئه‌نجامداوه و به‌شاهێدى خه‌ڵکى به‌ویژدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان هه‌نگاوى ئازایانه و بوێرانه نراون له یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کان و هێنانیان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ت و رێکخستنى میلاکات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" قه‌ده‌غه‌کردنى کارى سیاسى له‌ناو پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنى ئابونه‌ى حزبى و که‌مکردنه‌وه‌ى ملیاران دینارى به‌هه‌ده‌ردان و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و رێکخستنه‌وه‌ى هێزه‌کان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌ت سه‌ربارى ئه‌و ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ڕانه‌ى که هه‌بوون".
وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هه‌موان ده‌زانین که مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و قه‌واره‌که‌ى هه‌یه و رۆژ به‌رۆژیش مه‌ترسییه‌کان زیاتر ده‌بن و رو له هه‌ڵکشانن، وتیشى:" ته‌نها و ته‌نها به هێزێکى سه‌ربازى تۆکمه ده‌توانین ئێستا و ئاینده‌ى نه‌ته‌وه‌کانمان و خاکى پیرۆزى کوردستان بپارێزین".
هاوکات شۆرش ئیسماعیل، داواى له هه‌موو لایه‌ک و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌کات که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه نه‌درێت له ده‌ره‌ره‌وه‌ى دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌کان، هیچ پێشمه‌رگه و هیچ هێزێکى دیکه دابمه‌زرێت.