‌وته‌بێژى هه‌سه‌ده‌: تێده‌کۆشین هه‌رێمه‌ داگیرکراوه‌کان ئازاد بکه‌ین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وته‌بێژى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیک(هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند:" به‌رێگه‌ى سه‌ربازى و چ به‌رێگه‌ى دیبلۆماسى تا ئه‌و کاته‌ى هه‌رێمه‌ داگیرکراوه‌کان راده‌ستى خه‌ڵکه‌ ره‌سه‌نه‌که‌ى خۆى ده‌کرێته‌وه‌، تێکۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئارام حه‌نا، وته‌بێژى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیکله‌سه‌ر هێرشه‌ داگیرکه‌ریه‌کانى تورکیا رایگه‌یاند:"رژێمى تورک، ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ سیاسیه‌ى هه‌یه‌ بۆ هێرشه‌ داگیرکه‌ریه‌کانى نوێیه‌کانى به‌کار ده‌هێنێ، به‌ڵام به‌رخۆدانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیک له‌پاڵ گه‌لانى هه‌رێمه‌که‌ ئامانجه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک رووبه‌رووى شکست کردۆته‌وه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" رێککه‌وتنى ئادانا له‌نێوان تورکیا و سوریادا په‌یوه‌ندیه‌کى گوماناوى له‌نێوان رێکخراوه‌ ئیستخباراته‌کانى رژێمى سوریا و تورکدا هه‌یه‌، هه‌ڵوێستى کۆتایى ئێمه‌ش هه‌میشه‌ به‌رخۆدان و تێکۆشانه‌. ئێمه‌ هیچ یاریه‌کى وه‌ها قه‌بوڵ ناکه‌ین".

ئارام حه‌نا ئه‌وه‌شى خسته‌روو ئه‌گه‌ر هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا به‌راستى بیانه‌وێت هه‌رێمه‌ داگیرکراوه‌کانى ژێر کۆنترۆڵى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و میلیشیاکانى ئازاد بکه‌ن، ده‌بێت هه‌نگاوى جددى هه‌ڵێنن، وتیشى:" بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌رێککه‌وتنى نوێ و رۆئیایه‌کى راسته‌قین هه‌یه‌ تا ئێمه‌ وه‌کو هێزێکى نیشتمانى بۆ رزگارى هه‌موو هه‌رێمه‌ داگیرکراوه‌کان له‌سه‌رێکانیه‌وه‌ تا عه‌فرین له‌ژێر چه‌پۆکى داگیرکه‌رانى تورک ده‌ربهێننین و تێکۆشان بکه‌ین".

وته‌بێژى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیک ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ "وه‌کو به‌رخۆدان و گیان فیدایی، تا ئه‌و کاته‌ى هه‌رێمه‌ داگیرکراوه‌کان ده‌گه‌ڕێندرنه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکه‌ ره‌سه‌نه‌که‌ى خۆی، ئێمه‌ له‌تێکۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بێن. چ به‌رێگه‌ى دیبلۆماسى و چ به‌رێگه‌ى سه‌ربازی، هێزه‌کانمان ئه‌رکیان ئازادى هه‌رێمه‌ داگیرکراوه‌کانن، ئێمه‌ بۆ ئازادى وڵات ئه‌رکى نیشتمانى خۆمان به‌جێ دێنین".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار