ئه‌ردۆغان: به‌م زوانه‌ ئۆپه‌راسیۆنى نوێ له‌باکورى سوریا ده‌ستپێده‌که‌ین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند:" به‌م زووانه‌ سوپاى تورکیا ئۆپراسیۆنێکى نوێ له‌ باکوورى سوریا ده‌ستپێده‌کات بۆ ته‌واوکردنى دروستکردنى ناوچه‌یه‌کى ئارام به‌ قوڵایى 30 کیلۆمه‌تر"، راشیگه‌یاند:" ئه‌و ناوچانه‌ش له‌ژێر کۆنترۆڵى تورکیادا نین".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ "له‌گه‌ڵ ته‌واوکردنى ئاماده‌کارییه‌کانى سوپا، هه‌واڵگرى و ئاسایش، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌‌ ده‌ستپێده‌که‌ین و پێنجشه‌ممه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڕیاره‌کانمان ده‌ده‌ین".

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ میلیشیاکانى تورکیا به‌رده‌وام له‌باکورو رۆژهه‌ڵاتى سووریا و ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌که‌ونه‌ ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌) تۆپباران و هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌سه‌ده‌ش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌.

سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان به‌هاوکارى میلیشیا تورکمان و سورییه‌کان له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا عه‌فرین و گرێ سپى و سه‌رێکانیان داگیر کردووه‌و ئه‌مڕۆش وته‌بێژى هه‌سه‌ده‌ ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌رێگاى دبلۆماسى یان سه‌ربازى هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ناوچانه‌ ئازاد بکه‌نه‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار