قەرەیلان: سوپای تورك، كوردی سۆران و كرمانج بۆ شەڕی گەریلا دەنێرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند كە "سوپای تورك شكستی هێناوەو ئێستا كوردی سۆران و كرمانج دەنێرن بۆ شەڕی گەریلا". راشیگەیاند:" چەكی كیمیاوی بەكاردەهێنن، هیچ ئەنجامیان نییە... بە سەگی دوو پێ ناتوانن سەربكەون، ئەمجارە سەگی چوارپێ دەنێرن".
موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە ڕێگەی بێتەلەوە بۆ گەریلاكانی هەرێمی زاپ، سەبارەت بە هێرشی نوێی داگیركاری دەوڵەتی تورك، كە لە 17ی نیسانی 2022ەوە دەستیپێكردووە قسەیكرد.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەسەرەتای قسەكانیدا وتی:" دوژمن دەیەوێت لە ناو هێزەكانیدا شێوازی هێرش پەرە پێبدات، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت، واتە بە پشتیوانی تەكنەلۆژیای زۆر بەرز و بە لێدانی تەكنیكی بەوجۆرە دەیەوێت خۆی بەرەوپێش ببات، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو بوێرییە لەواندا نییە".
هەروەها ئاماژەی بەوەكرد لە ماوەی ڕابردوودا هێرشی ئەوان بۆ سەر شاخی جەهەننەم، دوایین هێرشی بۆ سەر ئەشكەوتی برینداران، جارێكی تر بۆ سەر وەرخەلێی شەهید شاهین، كوڕەژارۆ ئەوەیان پەیڕەو كرد ووەو دەشڵێت:"ئێستاش بۆخۆیان ناتوانن بیكەن، سەگ دەنێرن و كورد دەنێرن، بەداخەوە، بەداخەوە، مەگەر لە هێرشەكەی سەر شاخی جەهەنەمدا هەڤاڵان نەیاوت، ئەوانەی هەم بە كرمانجی و هەم بە سۆرانی قسەیان دەكرد هەبوون، ئەوانە كێن؟ پێویستە مرۆڤ ئەوە دەستنیشان بكات، بەڵام دەوڵەتی تورك لە مێژووی خۆیدا هەر وای كردووە، خۆی دەڵێت، ‘ئیتی ئیتە كردرتما واتە سەگ بە سەگ بكوژە، ئەوان دەیانەوێت جارێكی تر كوردان بەرەو ئێمە ئاراستە بكەن".
" هەم چەتەی كورد، هەم چەتەی عەرەب كۆدەكەنەوە، دەیانەوێت بەوانە هێزێكی شەڕ دروست بكەن، یاخود شێوازی هێرشبەری بەرەو پێش ببەن، بەڵام جارێكی تر سەرناكەون، لەبەر ئەوەی بە سەگی دوو پێ ناتوانن سەربكەون، ئەمجارە سەگی چوارپێ دەنێرن، تائێستا لەوانە هیچ ئەنجامێكیان بەدەستنەهێناوەروونە كە دوژمن زیاتر پشت بە گاز دەبەستێت، واتە شێوازی ناجوامێرانە، رێبازی خائینانە، رێبازی چەپەڵ زۆر زیاتر بەكاردەهێنێت"، موراد قەرەیلان وای وت.
هاوكات، قەریلان پەیام و بانگەوازی بۆ هەموو گەنجانی كورد و ژنانی كوردستان و گەنجان و ژنان و گەلانی ناوچەكە نارد‌و وتی:" وەرن جەنگی ئازادییە، لە ناوچەی بادینان، گۆڕەپانی زاپ، شوێن و واری ڕێكان و نێروە، ئەمڕۆ شتێكی نوێ بەرەو پێش دەچێت، ئیرادەیەكی بەرز و بەهێز گەشە دەكات، بوێرییەكی گەورە لە دژی هەموو دڕندەیی سەردەم بەرەوپێش دەڕوات، ئەمە ئاسایی نییە".
دەقی پەیامی موراد قەرەیلان بۆ گەریلاکانی زاپ و ئاڤاشین
من سەرەتا بە ناوی تەواوی بەڕیوەبەریی بزووتنەوەکەمان، بە خۆشەویستی و بە ڕێزەوە سڵاوتان لێدەکەم. مانگی ئایار مانگی شەهیدانە یادی هەموو شەهیدانی ئایار و شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەکەمەوە و لە کەسایەتیی شەهیدی یەکەم هاوڕێ حەقی قەراردا یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی پیرۆز دەکەمەوە، یادی شەهیدانی بەرخۆدانی زاپ و بەرخۆدانی ئاڤاشین لە کەسایەتیی هەڤاڵ مزگین، ڕۆهات، ڕێبەر و ڤیەنەکاندا دەکەمەوە و لە بەرامبەر یادیاندا من بە ڕێزەوە سەری خۆم دادەنەوێنم. ئەو بەڵێن و پەیمانەى پێمانداون دووبارەی دەکەینەوە و دەڵێین: 'ئەی شەهید! با دڵتان شاد بێت. ئەو بەڵێن و پەیمانەى بە ئێوەمان داوە هەرگیز دەستبەرداری نابین و درێژەى پێدەدەین. ئێمە هەرگیز ڕێگا نادەین ئاڵاکەتان بکەوێتە سەر زەوی، ئێمە بە بەرزکردنەوە و بەبەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان خاوەنداری لە یادی ئێوە دەکەین و تۆڵەتان دەکەینەوە. لە رێپێوانەکەماندا بۆ ئازادکردنی کوردستان، ئازادکردنی ڕێبەرایەتی، ئێمە ئێوە زیندویی رادەگرین و دەبن بە کەسانی نەمر. بەڵێن و پەیمانەکەمان لەسەر ئەم بنەمایە دەبێتە بناغەى سەرکەوتنمان لە داهاتوودا'.
ئەوەتا ٤٠ ڕۆژ تەواو بوو. ئەمڕۆ لە هەرێمی زاپ و وەرخەل بەرخۆدانێکی مێژوویی هەیە. بەرگرییەکی زۆر گەورە هەیە. ئێمە دەزانین ئەمە بە ڕەنجدان و هەوڵێکی زۆر گەورە ئەنجام دەدرێت. بە ڕەنجی شەهیدە قارەمانەکان، بە ڕەنجی هەڤاڵان، بە فیداکاری ئێوەی هەڤاڵان ئەم بەرخۆدانە مێژووییە، ئەم هەموو ڕۆژە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچێت. ئێمە باش دەزانین دوژمنێک لە دژی ئێمە هەیە دوژمنێکی ڕەگەزپەرست و فاشیست و دڕندەیە، بەڕادەیەکی زۆر فاشیست و دڕندەیە، بەڵام هاوکات زۆر ترسنۆکیشە، ناجوامێر و نامەرد و بێبەختە.
فیداکارییەکی گەورە دەکرێت
بەپشتیوانی گلادیۆی ناتۆ هەموو تەکنەلۆژیای سەردەم لە دژی ئێمە بەکاردێت، بەڵام ئەم دوژمنە بەدبەخت و بێبەخستە تەنیا بەوەوە ڕانەوەستاوە، ئەو چەکانەى ئەمڕۆ لە جیهاندا قەدەغکراون، چەکی کیمیایی لە دژی ئێمە بەکاردێنێت. ئێمە دەزانین لە بەرامبەر ئەو هێرشەى دوژمن، کە بە هەموو جۆرە چەکێک ئەنجام دەدرێت، بە ئیرادەیەکی زۆر گەورەوە، بە بوێرییەکی زۆرەوە، بە فیداکارییەکی زۆر قووڵەوە مێژوو تۆمار دەکرێت. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدرێتەوە و پێشدەخرێت.فیداکارییەکی زۆر گەورە لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا دەکرێت، بۆیە ئێمە سڵاو و پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانمان دەکەین. ئێمە دەزانین ئەو ڕەنجەی ئێوە دەیدەن، ئەو ئازایەتی و قوربانیدانەی ئەمڕۆ لە ناوچەی زاپ دەکرێت و دەدرێت، کار و تێکۆشانێکی ئاسایی نییە.
نەک هەر لاپەڕەیەکی زێڕینی نوێ لە مێژووی کوردستاندا دەنووسرێت، بەڵکو داستانی قارەمانێتیی بێ وێنەش لەوێ تۆمار دەکرێت. شانبەشانی ئەوەش لە مێژووی جەنگدا لاپەڕەیەکی نوێ دەنووسرێت. لە مێژووی شەڕی مرۆڤایەتیدا ئەمڕۆ شتی نوێ لەسەر خاکی کوردستان لە هەرێمی زاپ ڕوودەدات، لە دژی تەکنەلۆژیای سەردەم، لە دژی هەموو جۆرە چەکێکی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ئیرادەی سەرکەوتنی مرۆڤ و بەهرە و توانایی مرۆڤ و بوێریی مرۆڤ هەیە، واتە لە بەرامبەر تەکنەلۆژیای سەردەم دا مرۆڤ دەتوانێت چی بکات، چۆن دەتوانێت سەربکەوێت، ئەمڕۆ ئێوەی هەڤاڵ ئەم ڕاستییە بە تەواوی جیهان پیشان دەدەن و ئێوە ئەو ڕاستییەن.
لەبەر ئەو هۆکارە، ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانێکی زۆر گرنگە، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ٣٠٠ پیاوی جەنگاوەری سپارتانی یۆنانی لە دژی سوپای ئیمپراتۆریەتی فارس شەڕیان دەکرد، چەندین رۆژ بەرەنگارییان کرد. داستانێکیان تۆمار کرد. هەموو سوپایان ڕاوەستان و بەوەش بەرهەمێک بۆ مێژووی جەنگ و بەرەنگارییان ئافراند، بەرخۆدانی ٣٠٠ سپارتان بەو شێوە چووە ناو مێژوو و لە مێژوودا بە زیندویی ماوەتەوە.
شەڕڤانانی ئاپۆیی ژنان و پیاوانن، ئەمە جیاوازییەکەیە. ژنان و پیاوانی ئاپۆیی لەسەر وشیاری و هۆشمەندیی ڕێبەر ئاپۆ دەجوڵێنەوە و چالاکی ئەنجام دەدەن، خۆیان پەروەردە کردووە، خۆیان بەوە کردووە بە عەگید، جەنگاوەریی ئەوان لەمڕۆدایە و هەموان دەیبینن، بەڵام ئێمە دەزانین ٣٠٠ جەنگاوەری سپارتان داستانێکیان تۆمارکرد و گورزێکی گەورەیان لە ئیمپراتۆریەتیی فارس دا، بەڵام شێرەکانی زاپ هەر تەنها داستان تۆمار ناکەن، بەڵکو بەم شێوازەی بەرخۆدان سەرکەوتنێکیش دەئافرێنن و لە مێژوودا سەردەمێکی نوێ لە بەرخۆدان پێشدەخەن. نیشانەی ئەمە ئەو ٤٠ ڕۆژەیە، کە تێپەڕیوە و ئەم ماوەیە ئەو ڕاستییەى سەلماندووە.
ئەم بەرخۆدانە لە دژی سوپا و دوژمنێکی ئاسایی نییە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەسەر عەقڵییەتی ئیتحاد و تەرەقییەکان سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن لەسەر کوردستان بەڕێوەببات و خۆی بەسەر کوردستاندا زاڵ بکات و دوای ئەوەش بناغیەک بۆ خۆ زاڵکردن بەسەر گەلانی ناوچەکە و گەلی عەرەب و هەموو گەلاندا دروست بکات. بۆ ئەوەش لەسەر گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە مەترسییەکی زۆر گەورە هەیە. وشیاری یەکێتی تورکیا دابمەزرێت مەترسییەکی گەورە بۆ سەر گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە هەیە. ئەمڕۆ ئێوە بەرهەڵستی وبەرەنگاری لە دژی ئەم ڕەگەزپەرستییە و تورانیزمی ئیتحاد و تەرەقی دەکەن. ئێوە لە زاپ تەنها پارێزگاری لە ناوچەکانی ڕێکانی و نێروە ناکەن. ڕاستییەکە ئەوەیە، کە ئێوە ئەوێ دەپارێزن، ئەوێ خاکێکی پیرۆزە. ئێوە لە بنچینەدا و لە کەسایەتی ناوچەی ڕێکان و نێروە ا پارێزگاری لە هەموو باشووری کوردستان دەکەن.
ئێوە پارێزگاری لە قەوارەی باشوری کوردستان دەکەن. هاوکات ئێوە هەموو گەلی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و بوونی گەلی کوردستان و ئازادیی گەلی کوردستان دەپارێزن. بەرخۆدانی ئەمڕۆی ئێوە لە زاپ بەرزترین بەرخودانە لە دژی عەقڵییەت و نەژادپەرستیی ئیتحاد و تەرەقی و ئەو بەرخودان بەرەو لوتکە و هەڵکاشان دەڕوات، لە هەمان کاتدا بەرخۆدانی گەلی عەرەب، و هەموو گەلانی ناوچەکەیە. ئەم بەرخۆدانە ئەمڕۆ زۆر گرنگە بۆ پاراستنی بەهاکانی گەلی ئاشووری - سوریانی و گەلانی عەرەب و تورک و فارس، بۆ هەبوون و ئازادیی گەلی کورد، لە هەمان کاتدا ئەم بەرخۆدانە لەسەر بنەمای نەتەوەیی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای ئینتەرناسیۆنالیزم بەرزدەبێتەوە و گەشە دەکات و بەرەوپێش دەڕوات.
٤٥ ساڵ لەوە پێش ئینتەرناسیۆنالیستی گەورە هەڤاڵ حەقی قەرار لە کوردستان شەهید بوو، لەو پێناوەدا خوێنی خۆی ڕژاند، بناغەی ئەم پارتە و ئەم خەباتە دامەزرا. ٣٧ ساڵ لەمەوبەر عەزیز عەرەب، واتە هەڤاڵ نادر شێخ حەسەن لە هەرێمی بۆتان شەهید بوو، واتە شەپۆلێکی ئینتەرناسیۆنالیستی بناغەیەکی وەهایان لە کوردستان دامەزراندووە، ئەمڕۆ شوێنکەوتووانی حەقی قەرارەکان،هاوڕێیانی تورک، شوێنکەوتوانی عەزیز عەرەب بۆ خۆیان و ڕاستەوخۆ لە بەرخۆدانی زاپدان، بەم بۆنەیەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ئینتەرناسیۆنالیست و بەتایبەتی هەڤاڵانی عەرەب دەکەم و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
وەرن جەنگی ئازادییە
ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ لە زاپ ئەنجام دەدرێت پەیام و بانگەوازێکە بۆ هەمووان، پەیام و بانگەوازێکە بۆ هەموو گەنجانی کورد، ژنانی کوردستان، بۆ هەموو گەنجان و ژنان و گەلانی ناوچەکە، بانگەوازی وەرن جەنگی ئازادییە، هاوکات بانگەوازێکیش و هاوارێکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، لە ناوچەی بادینان، گۆڕەپانی زاپ، شوێن و واری ڕێکان و نێروە، ئەمڕۆ شتێکی نوێ بەرەو پێش دەچێت، ئیرادەیەکی بەرز و بەهێز گەشە دەکات، بوێرییەکی گەورە لە دژی هەموو دڕندەیی سەردەم بەرەوپێش دەڕوات. ئەمە ئاسایی نییە.
ئەمە بانگەوازێکە بۆ هەموو کەسێک. بۆ هەموو ویژدانێک، هەموو کەسێکی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز، هەموو مرۆڤێکی دیموکراتیک، هەموو مرۆڤێک، کە پشتگیری لە برایەتیی گەلان دەکات. بۆ ئەوەی زۆر مانادارە و بە ئیرادەیەکی گەورە ئەنجام دەدرێت. هەر وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادەیەکی گەورە و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە ماوەی ٢٤ ساڵە لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالیدا خۆڕاگری دەکات، دەبێت ئێمەی شوێنکەوتووانی ڕێبەر ئاپۆ لە چیاکانی کوردستان و لە هەموو شوێنێکی کوردستان هەمان تێگەیشتن نیشان بدەین و نوێنەرایەتیی بکەین. ئەمڕۆ ئێوە نوێنەرایەتیی ئەمە دەکەن و بەڕێوەی دەبەن. بۆ ئەوەش هەموو کەسێک ڕێز لەم بەرخۆدانە دەگرێت، پێش هەموو شتێک ئێمە وەک بەڕێوەبەر و هەموو هەڤاڵانمان، هەموو گەلەکەمان، دۆستانمان ڕێزێکی زۆرمان بۆ ئەم بەرخۆدانە هەیە و پیرۆزبایتان لێدەکەین و سڵاوتان بۆ دەنێرین. بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چاودێریی ئەم بەرخودانە دەکرێت. ئێمە لێرە چاوی هەموو کەسێکین و هەموو کەسێک چاوی لەسەر ئێمەیە.
ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت لە ڕووی مێژوویی، ئایدۆلۆژی و فەلسەفییەوە و هەروەها لە ڕوویی سیاسییەوە مانایەکی زۆر گەورەی هەیە. ئێمە دەزانین هەرچەند لایەنی ڕۆحی و مەعنەوەیی و ماناداربوونی خۆمان بەرز و مەزن بکەینەوە، ئەگەر لە پاڵ ئەو فیداکاری، لێهاتووویی، نەترسی، ئیرادەیەکی گەورە، ئافرێنەری و خوڵقاری نەبێت مرۆڤ ناتوانێت سەربکەوێت. ئێستا ئێمە دەزانین ئەوە ئاسان نییە، چونکە ئێمە لێ دوور نین و لە ناویداین.
پێویسته گه‌له‌كه‌شمان بزانێت، ته‌واوی دۆسته‌كانمان بزانن، واته ئه‌مه بارێكی قورسه. ئه‌مه فیداكارییه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌مه شتێكی ئاسان نییه، ٢٤ كاتژمێر له دژی ئه‌م دوژمنه دڕنده‌یه له دژی بۆردومان، له دژی گازی كیمیایی وه‌ستانه‌وه شتێكی ئاسایی نییه. وشه ناتوانێت ده‌ریببڕێت. مرۆڤ ته‌نیا بڵێن ئیراده‌یه‌كی گه‌وره، پشودرێژییه‌كی گه‌وره، ئازایه‌تیه‌كی گه‌وره ئه‌ویش به‌شی ناكات. ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرێت له سه‌رووی ئه‌وانه‌وه‌یه. له‌وانه زۆر گه‌وره‌تره. ئێمه باش ده‌زانین ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵان به چ دژوارییه‌ك، به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، به‌رخودانی پیرۆز به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. شتێكی زۆر به‌رز و به واتایه. له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا، له تێكۆشانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌ر راستی ئه‌وه شتێكی نوێیه. پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌وه بزانێت. ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئێستا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌رخودانه ده‌كه‌ن پێویسته بزانن كه وه‌ك هاوڕێیانی ئه‌وان ئێمه زۆر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین و ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وه اه‌ی له‌وێ ده‌ژین. له گه‌ڵ هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌ك تێكۆشان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌راستی شتێكی ئاسایی نییه، مه‌زنه. باری سه‌ر شان قورسه. واته ئاسان نییه، دووه‌م سوپای ناتۆیه، تۆ ٤٠ رۆژ به‌رامبه‌ری وه‌ستاویته‌وه و تۆ ده‌ته‌وێت شكستی بده‌یت. به‌ر له هه‌موو شتێك، ئه‌وه خواستێكی گه‌وره‌یه، هه‌ر به ته‌نیا ئه‌وه بوێرییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌وێت.
دوژمن تائێستا سه‌رنه‌كه‌تووه
پێویسته ئێوه وه‌ك هه‌ڤاڵان فه‌رمانده، وه‌ك ته‌واوی هه‌ڤاڵانی شه‌ڕڤانی به نرخ، بزانن ئه‌مه كارێكی گرنگ و مێژووییه. ته‌واو، راسته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پاڵ ئه‌و كاره‌دا ئیراده‌یه‌كی گه‌وره، هاوڕێیه‌تیه‌كی به‌رز، رۆحی گیانبازیی ئاپۆیی، رێ و رێبازی ئافرێنه‌رانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، ئاقڵمه‌ندی، تاكتیكی قوڵ و ده‌وڵه‌مه‌ن بوونی نه‌بێت، مرۆڤ ناتوانێت سه‌ربكه‌وێت. له به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێوه له ناو خۆتاندا وه‌ك به‌رخودێرانی شاخه سور گیانی هاوڕێیه‌تی به‌هێز بكه‌ن، بیگه‌شێننه‌وه، به‌های یه‌كتر باش باش بزانن. یه‌كتر بپارێزن، یه‌كتر به‌هێز بكه‌ن، به‌وه‌ش هاوكارییه‌كی گه‌وره بهێننه ئاراوه.
هه‌روه‌ها، له بواری تاكتیكدا پێویسته په‌ره به داهێنان بده‌ن. روونه كه دوژمن ده‌یه‌وێت له ناو هێزه‌كانیدا شێوازی هێرش په‌ره پێبدات. به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت. واته به پشتیوانی ته‌كنه‌لۆژیای زۆر به‌رز و به لێدانی ته‌كنیكی به‌و جۆره ده‌یه‌وێت خۆی به‌ره‌وپێش ببات. دیاره كه به‌و جۆره ویستوویه‌تی هه‌ندێك خۆی ئاماده بكات. ئاشكرا كه ویستوویه‌تی به‌و جۆره خۆی ئاماده بكات. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بوێری ئه‌و گیانه له‌واندا نییه، ناتوانن راسته‌وخۆ جێبه‌جێی بكه‌ن. له ماوه‌ی رابردوودا هێرشی ئه‌وان بۆ سه‌ر شاخی جه‌هه‌ننه‌م، دوایین هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌شكه‌وتی برینداران، جارێكی تر بۆ سه‌ر وه‌رخه‌لێی شه‌هید شاهین، كوڕه‌ژارۆ ئه‌وه‌یان په‌یرشه‌و كرد. ئێستاش بۆخۆیان ناتوانن بیكه‌ن، سه‌گ ده‌نێرن و دوور له سه‌گ مرۆڤ ده‌نێرن، كوردان ده‌نێرن. به‌داخه‌وه، به‌داخه‌وه، مه‌گه‌ر له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاخی جه‌هه‌نه‌مدا هه‌ڤالان نه‌یاوت، ئه‌وانه‌ی هه‌م به كرمانجی و هه‌م به سۆرانی قسه‌یان ده‌كرد هه‌بوون. ئه‌وانه كێن؟ پێویسته مرۆڤ ئه‌وه ده‌ستنیشان بكات. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك له مێژووی خۆیدا هه‌ر وای كردووه. خۆی ده‌ڵێت، 'ئیتی ئیته كردرتما' واته سه‌گ به سه‌گ بكوژه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت جارێكی تر كوردان به‌ره‌و ئێمه ئاراسته بكه‌ن.
چه‌ته‌ی كورد زمان ده‌نێرن
به‌م جۆره دیاره چه‌ته‌ی هه‌موو ناوچه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه، هه‌م چه‌ته‌ی كورد، هه‌م چه‌ته‌ی عه‌ره‌ب كۆده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت به‌وانه هێزێكی شه‌ڕ دروست بكه‌ن. یاخود شێوازی هێرشبه‌ری به‌ره‌و پێش ببه‌ن. به‌ڵام جارێكی تر سه‌رناكه‌ون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌گی دوو پێ ناتوانن سه‌ربكه‌ون، ئه‌مجاره سه‌گی چوارپێ ده‌نێرن. تائێستا له‌وانه هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
روونه كه دوژمن زیاتر پشت به گاز ده‌به‌ستێت. واته شێوازی ناجوامێرانه، رێبازی خاینانه، رێبازی چه‌په‌ڵ زۆر زیاتر به‌كارده‌هێنێت. پێویسته هه‌ڤاڵان به‌رامبه‌ر به‌وه رێوشوێن بگرنه‌به‌ر. واته له‌و رووه‌وه له ورده‌كارییه‌كاندا قوڵببنه‌وه. هه‌م ورده‌كاری رێوشوێنه‌كاندا ده‌بێت رێ و رێبازی قوڵ هه‌بن، هۆشمه‌ندی و ژیری هه‌بێت، هه‌ستیاری گه‌وره هه‌بێت و هه‌روه‌ها له رووی به‌ره‌وپێشبردنی تاكتیكدا به هه‌مان شێواز ده‌بێت ئێوه له ورده‌كارییه‌كاندا قوڵ ببنه‌وه. ورده‌كاری یان داتا زۆر گرنگه.
له‌م رووه‌وه دیاره كه دوژمن هیچ شێوازێكی تری نییه. چی هه‌بێت تائێستا هه‌مووی به‌كارهێناوه. ئه‌مجاره ده‌بێت ئێمه به پێی ئه‌وه رێوشوێن بگرینه‌به‌ر و به‌پێی ئه‌وه ئێمه به‌رامبه‌ر دوژمن شێوازی شۆڕشگێڕی به‌ره‌و پێش ببه‌ین. ئێستا به‌ر له هه‌موو شتێك، تونێله‌كانمان قه‌ڵای ئێمه‌ن. واته له مێژوودا وه‌ك چۆن قه‌ڵا هه‌بوون، قه‌ڵا له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بوو، هه‌ر هێزێك قه‌ڵای گه‌وره و باشی هه‌بوایه ده‌یتوانی به‌رامبه‌ر به هێزه گه‌ورره‌كان بیپارێزێت و سه‌ربكه‌وێت. ئه‌مڕۆش قه‌ڵای ژێر زه‌وی هه‌ن، قه‌ڵای ژێر زه‌ویش تونێلن.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه، ئێمه داوا له هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌كه‌ین، هیوادارین، هه‌ڤالانی هێژا، له‌و ئه‌زمونانه قاڵبوونه دروست بكه‌ن. هه‌ستیار بن. با وردبوونه‌وه‌تان هه‌بێت. ئێوه بتوانن خۆتان بپارێزن، پێویسته خۆتان بكه‌نه هێزی سه‌ركه‌وتن. ته‌نیا خۆڕاگری مه‌كه‌ن، به‌رخودانی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه. بۆ ئه‌وه، پێویسته شه‌ڕی تونێله‌كان و رێ و رێبازه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی په‌یڕه‌و بكه‌ن. به رێگه و رێبازی قوڵ به‌ڕێوه ببرێت.
ئێمه سڵاو بۆ هه‌ڤاڵانی ئاڤاشینیش ده‌نێرین. به‌رخودانیان له وه‌رخه‌لێ باشه. ته‌نیا ده‌بێت ئه‌وان به‌رفراوانی ئه‌یاله‌تی ئاڤاشین بكه‌نه گۆڕه‌پانی شه‌ڕی تیم. ئێمه چاوه‌ڕێی ئێوه‌ین. له‌و بڕوایه‌دام هه‌ڤاڵان به‌وه‌وه خه‌ریكن، راوه‌سته‌یان كردووه. ئێستا ئه‌گه‌ر به‌و جۆره هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ، گۆڕه‌پانه‌كانی تر كه پێویست نییه ناو بهێنم، هه‌موو كه‌س ده‌بێت خاوه‌نداری له ئه‌ركی خۆی بكات، به‌و جۆره به ده‌وری به‌رخودانی زاپه‌وه ئاڵقه‌یه‌كی گرنگ دروست ده‌بێت. له ته‌واوی كوردستانیش گه‌له‌كه‌مان پشتیوانی ده‌كات. به‌راستیش له ده‌ره‌وه و و ناوخۆی وڵات گه‌له‌كه‌مان به فیداكاری گه‌وره پشتیوانی ده‌كات. ئه‌م پشتیوانیه تادێت به‌هێزتر ده‌بێت، به‌شداری په‌ره ده‌ستێنێت، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه به‌رخودانی زاپ له‌گه‌ڵ خۆی قۆناغێكی نوێ دێنێته ئاراوه.
بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نیا ئازایه‌تی به‌س نییه. ئازایه‌تی و گیانبازی بناغه‌ن. به‌ڵام ته‌نیا بۆخۆیان به‌س نین. داهێنه‌ری پێویسته، ژیری پێویسته. به شێوازێكی له‌ناكاو، لێهاتوویی پێویسته. ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌ڤاڵان له گه‌وهه‌ریاندا شتێك هه‌یه، له سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای رێبه‌ر ئاپۆ به‌كاریبهێنن، ئێمه بڕوامان وایه كه زۆر شت له ناوه‌رۆكی گه‌وهه‌ری هه‌ڤاڵاندا هه‌یه. ئه‌و رۆحه له ئێوه‌دا هه‌یه. ئه‌و گیانبازییه‌ی كه تا ئێستا كردووتانه ده‌ریده‌خات كه هه‌یه. ته‌نیا ده‌بێت كه به‌های خۆتان بزانن، ئێوه خۆتان بپارێزن، یه‌كتر بپارێزن، ئێوه ده‌بێت له ناو خۆتان كۆمۆنالیزم و پێكه‌وه‌ییه‌كی گه‌وره به‌ڕێوه‌ببه‌ن و له‌ناو خۆتاندا به ژیری بجوڵێنه‌وه. بزانن كه ئێوه ئه‌مڕۆ پێشه‌نگایه‌تی مێژوو ده‌كه‌ن، ئێوه ئه‌مڕۆ رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕن، پێویسته كه ئێوه هه‌قی ئه‌وه بده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌قی ئه‌وه بده‌ن ده‌بێت خۆتان بپارێزن. بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستیدا بن ده‌بێت تاكتیكی داهێنه‌رانه به‌ره‌و پێش ببه‌ن. ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ئه‌گه‌ر گیانی فیدایی ئاپۆیی و به بوێری، جارێكی تر ئافرێنه‌ری ئاپۆیی، ژیری ئاپۆیی و قاڵبوونه‌وه له تاكتیك، ده‌وڵه‌مه‌ندی دێته ئاراوه، له سه‌دا سه‌د سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه ده‌بێت، بۆ ئێمه ده‌بێت، بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت، بۆ گه‌لان ده‌بێت. سه‌ركه‌وتن بۆ ئازادی و دیموكراسی ده‌بێت. سه‌ركه‌وتن بۆ پێرسپێكتیڤی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك ده‌بێت.
له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌و ناوه‌رۆكه له هه‌ڤاڵاندا هه‌یه. به‌ڵام ته‌نیا ده‌بێت وشیار بن، به‌رده‌وام بیر له رۆڵ و په‌یامی خۆتان بكه‌نه‌وه، به‌پێی ئه‌وه پلانی درێژخایه‌نی خۆتان دابنێن. ده‌بێت بزانین كاتێكی درێژ له به‌رده‌مماندا هه‌یه. راسته ئێمه ده‌مانه‌وێت رۆژێك زووتر دوژمن شكست بده‌ین. به‌ڵام ده‌بێت ئێمه بتوانین بیر له شه‌ڕی درێژخایه‌ن بكه‌ینه‌وه، پلانه‌كه‌مان به‌و جۆره لێبكه‌ین، خۆمان زوو ماندوو نه‌كه‌ین، خۆمان به‌و جۆره زوو نه‌كه‌ینه ئامانج. ئێمه تا درێژخایه‌نی به بنه‌ما بگرین، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان بجوڵێنه‌وه وه‌ك وتمان، بیر و بڕوای ئێمه و ته‌واوی هه‌ڤاڵان هه‌یه، كه ئه‌و ناوه‌رۆكه له ناو هه‌ڤاڵانی به‌رخودانی پیرۆزی زاپ و ئاڤاشیندا هه‌یه، ئێوه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. به‌و جۆره ئێوه ده‌بنه پێشه‌نگی سه‌رده‌م.
به‌و بیر و باوه‌ڕیه‌وه جارێكی تر ته‌واوی هه‌ڤاڵان به خۆشه‌ویستی، به رێزه‌وه سڵاو ده‌كه‌م، به هۆشمه‌ندی و جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕییه‌وه، به دڵ و گیان هه‌موویان، بۆ هه‌موومان سه‌ركه‌وتن ده‌خوازم".