ئه‌مریکا به‌فه‌رمى دژى له‌شکرکێشى ئه‌ردۆغانه‌ له‌ رۆژئاڤاى کوردستان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هۆشداریى ده‌داته‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر باکوورى سووریا و رۆژئاڤاى کوردستان که‌ به‌ه‌دست هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته‌وه‌یه‌.

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆمارى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى کۆنتڕۆڵکردنى شارۆچکه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت و شارى منبجى کرد، بلینکن داواى له‌ تورکیا کرد پابه‌ند بێت به‌و رێککه‌وتنى ئاگربه‌سته‌ی، که‌ له‌ ساڵى 2019 واژۆکراوه‌. 
ئەنتۆنی بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "هه‌ر هێرشێکى نوێى تورکیا بۆ سه‌ر باکوورى سووریا، شتێکه‌ ئێمه‌ دژایه‌تیى ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که‌" ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى هه‌مانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر هێرشێکى نوێ ده‌بێته‌ هۆى تێکدانى سه‌قامگیریى هه‌رێمی، ده‌رفه‌ت بۆ لایه‌نه‌ شه‌ڕانگێزه‌کان ده‌ره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ مه‌رامه‌کانى خۆیان بقۆزنه‌وه‌."
"ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ شه‌ڕى دژى داعش به‌شێوه‌یه‌کى کاریگه‌ر له‌ رێگه‌ى هاوبه‌شه‌کانمانه‌وه‌ له‌ نێو سووریادا و نامانه‌وێت هیچ شتێک مه‌ترسى بخاته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌کانى هێشتنه‌وه‌ى داعش له‌و سندووقه‌ى که‌ خستوومانه‌ته‌ نێوی"، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وا ده‌ڵێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار