ئاسۆى گۆڕانکارى له‌هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى کوردستاندا ده‌بینین
محه‌مه‌د حه‌کیم، وته‌بێژى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى بۆ هاوڵاتى:
3 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: هاوڵاتى
وته‌بێژى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئاشکراى ده‌کات لابردنى پاشگرى ئیسلامى و گۆڕینى ناوه‌که‌یان بۆ کۆمه‌ڵى دادگه‌رى که هاوکات بووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌و کاته‌که‌دا کۆمه‌ڵ باش نه‌یپێکاوه.
محه‌مه‌د حه‌کیم، وته‌بێژى فه‌رمى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌مچاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" ئاسۆى گۆڕانکارى له‌هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى کوردستاندا ده‌بینین".
کۆمه‌ڵى دادگه‌رى 31ى ئایار، ساڵیادى حزبه‌که‌یه‌تى و وته‌بێژى کۆمه‌ڵ له‌باره‌ى پرسى ناوخۆى حزبه‌که‌وه وه‌ڵامى چه‌ندین پرس ده‌داته‌وه.
به‌جه‌نابى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵم وتووه‌و لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم پێموایه سێ شت ناکۆک بوون له‌زه‌مه‌نێکى که‌مدا یه‌کیانگرته‌وه، (کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵ، هه‌ڵبژاردنى عێراق، ناوگۆڕینى کۆمه‌ڵ له‌کۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ کۆمه‌ڵى دادگه‌رى) پێموایه کاته‌که‌ى جێى تێبینی بوون.
حزب ده‌بوو کۆنگره‌که‌ى بخستایه‌ته پاش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وکات ناوگۆڕینه‌که‌ش و ئه‌و تێبینییه با رێژه‌یى بێت له‌سه‌رى دروست نه‌ده‌بوو، ته‌سه‌ورم وایه له‌و کاته‌که‌دا کۆمه‌ڵ باش نه‌یپێکاوه
هاوڵاتى: پاش ئه‌و ته‌مه‌نه له‌کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، چى بهئهولهویت داده‌نێن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى کۆمه‌ڵ؟
محه‌مه‌د حه‌کیم: ساڵیادى حزب وێستگه‌یه‌که بۆ به‌خۆداچوونه‌وه، هه‌موو ئه‌و وێستگانه‌ى بڕیویه‌تى له‌ته‌مه‌نى حزبایه‌تى خۆیدا، خاڵى ئه‌رێنى و نه‌رێنى تێدایه به‌دیده‌کرێت، ده‌بێت له‌خاڵه ئه‌رێنییه‌کانى زیاد بکات و خاڵه نه‌رێنییه‌کانى وه‌کو ئه‌زمونێک له‌به‌رده‌ستى بێت و سوودى لێوه‌ربگرێت و له‌هه‌ڵه‌و که‌موکورتییه‌کان په‌ندى وه‌رگرتبێت تا بتوانێت رووبه‌ڕووى ته‌حه‌دییه‌کانى سه‌رده‌م ببێته‌وه، پێگه‌ى خۆى بپارێزێت و چاوى له‌وه بێت پێگه‌ى به‌رزترو قایمتر بکات له‌هه‌رێمى کوردستان.
پێموایه وه‌کو به‌رپرسیارێتى کۆمه‌ڵ له‌م ئان و ساته‌ى کوردستان و عێراقى تێدایه، قورسه و ئه‌رکێکى گه‌وره‌تر چاوه‌رێى ده‌کات و کۆمه‌ڵ ده‌توانێت رووبه‌ڕووى ئه‌و وه‌زعه ببێته‌وه‌و به‌رپرسیارێتى خۆى ئه‌دا بکات به‌حوکمى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى که هه‌یه‌تى.
له‌عێراق و کوردستانیش مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى کورسى زۆر هێناوه بۆ باشى خۆى و چالاکى خۆى بگه‌ڕێته‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق وه‌کو یانسیب بووه
هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوو له‌میدیاکانى خۆتاندا باس له‌وه کرا که عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌کى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى حزبه‌که هه‌بووه‌و ده‌نگى پێویستى نه‌هێناوه، ئایا پڕۆژه‌که‌ى ره‌تکراوه‌ته‌وه؟
محه‌مه‌د حه‌کیم: پڕۆژه‌ى مامۆستا عه‌لى باپیر پڕۆژه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و هه‌ندێ له‌خاڵه‌کانى پێویستى به‌گۆڕینى په‌یره‌وى ناوخۆى کۆمه‌ڵ هه‌بووه، په‌یڕه‌وى نێوخۆى کۆمه‌ڵ دهستکاریکردنهکهى کۆنگره له‌کاتى پێویستدا داوه‌ته ده‌ست ئه‌نجومه‌نى گشتى که 52 که‌سن، ئه‌و ژماره‌یه به دوو له‌سه‌ر سێى ده‌نگى ده‌توانێت ده‌ستکارى په‌یڕه‌و بکات واتا 34 ده‌نگى ده‌وێت، واتا هه‌موو ئه‌ندامانى ئاماده نابن، بۆیه دوو له‌سه‌ر سێى هه‌موو ئه‌ندامانى کۆبوونه‌وه‌که‌ى ده‌وێت ئه‌گه‌ر 35 ئه‌ندامیش ئاماده‌بووبێت 34 ده‌نگی پێویست بووه.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌و خاڵانه‌ى که په‌یوه‌ست بوون به‌په‌یڕه‌وى ناوخۆ ده‌نگى نه‌هێناوه، ئه‌گه‌ر نا پڕۆژه‌که‌ى مامۆستا عه‌لى باپیر پڕۆژه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و زۆر بوار ده‌گرێته‌وه‌و داموده‌زگاکانى دیکه‌ى کۆمه‌ڵ هه‌م له‌ئه‌نجومه‌نى باڵا‌و هه‌م له ئه‌نجومه‌نى دامه‌زرێنه‌ران و ده‌زگاو مهکتهبهکانى کۆمه‌ڵ رێنوییان له‌جه‌نابى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵ وه‌رگرتووه‌و پڕۆژه‌که‌ى مامۆستا له‌به‌رده‌ستدا بۆ کارکردن و گه‌شه‌کردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى.
هاوڵاتى: ئۆپۆزسیۆنبوونى کۆمه‌ڵ تاچه‌ند واى کردووه پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریتان باشتر بکات؟
محه‌مه‌د حه‌کیم:پێموایه کۆمه‌ڵ به‌وه ناسراوه تائێستا له‌سه‌ر یه‌ک خه‌ت هێناویه‌تى و یه‌ک مه‌وقیف و یه‌ک هه‌ڵوێسته، ئه‌زموونى ئۆپۆزسیۆن بوون کێشه‌ى زۆرى بۆ ئه‌ندامان و کهوادیرو په‌رله‌مانتارانمان و سه‌رکرده‌کانى کۆمه‌ڵ دروست کردووه.
کرۆکى سیاسه‌تى کۆمه‌ڵ ئه‌وه له‌چه‌ند کابینه‌ى سه‌رکردایه‌تیدا بریتیه له به‌رژه‌وه‌ندى تاکى کوردستانى، واتا سیاسه‌تى ئێمه ده‌خولێته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکه‌وه، بۆیه هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کانى کۆمه‌ڵ هه‌مووى ته‌ماشابکه له‌به‌رژه‌وه‌ندى تاکى کوردستان بووه‌و زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆى خستۆته‌لاوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا.
ئۆپۆزسیۆن بوون تاقه‌و تواناى زۆرى به‌کادیرانى کۆمه‌ڵ داوه، به‌شدارى چالاکانه‌ى خه‌ڵکى کۆمه‌ڵ له‌خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌کان له‌ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ئۆپۆزسیۆنى په‌رله‌مانى هه‌موو ئه‌مانه گه‌شه‌ى به‌کۆمه‌ڵ داوه.
راسته لهمستهواى تموحدا نییه‌و خه‌ڵک چاوه‌ڕوانى زیاتر له کۆمه‌ڵ ده‌کات، ئومێدم وایه له‌ئاینده‌و داهاتووى نزیکدا له‌مڕۆوه به‌پێى پێویستى و چاوه‌ڕوانییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان هه‌نگاو بنێن.
هاوڵاتى: په‌شیمان نین له‌لابردنى پاشگرى ئیسلامى، به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق یه‌ک کورسیتان هێنا؟
محه‌مه‌د حه‌کیم: به‌جه‌نابى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵم وتووه‌و لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم پێموایه سێ شت ناکۆک بوون له‌زه‌مه‌نێکى که‌مدا یه‌کیانگرته‌وه، (کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵ، هه‌ڵبژاردنى عێراق، ناوگۆڕینى کۆمه‌ڵ له‌کۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ کۆمه‌ڵى دادگه‌رى) پێموایه کاته‌که‌ى جێى تێبینی بوون.
حزب ده‌بوو کۆنگره‌که‌ى بخستایه‌ته پاش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وکات ناوگۆڕینه‌که‌ش و ئه‌و تێبینییه‌ى که تۆ باسى ده‌که‌یت با رێژه‌یى بێت له‌سه‌رى دروست نه‌ده‌بوو، ته‌سه‌ورم وایه له‌و کاته‌که‌دا کۆمه‌ڵ باش نه‌یپێکاوه، کاتى کۆنگره‌و کاتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ناکۆک بوون له‌گه‌ڵ یه‌کدا.
هاوڵاتى: بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان چۆن چاره‌سه‌رى ئه‌م پرسه ده‌که‌ن؟
محه‌مه‌د حه‌کیم: پێموایه ده‌رفه‌تێکى زۆر هه‌یه کۆمه‌ڵ لهکهموکورتییهکانى هه‌ڵبژاردنى پێشوو ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌خۆیه‌وه وه‌کو که‌موکورتى حزبى، ئه‌ما ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌یاساى نوێى هه‌ڵبژاردن و فره بازنه‌یى کارى ده‌وێت
له‌عێراق و کوردستانیش مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى کورسى زۆر هێناوه بۆ باشى خۆى و چالاکى خۆى بگه‌ڕێته‌وه ده‌توانین بڵێن هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق وه‌کو یانسیب بووه، حزب هه‌بووه 40 کورسى هه‌بووه له‌عێراقدا هاتۆته سه‌ر دوو کورسى، ئه‌مه‌ش به‌ماناى ئه‌وه نییه ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵ که‌موکوڕییه‌کانى خۆمان نه‌بینین.
هاوڵاتى: کۆمه‌ڵ حه‌وت کورسى له په‌رله‌مانى کوردستان هه‌یه، نییه‌تان هه‌یه زیادى بکه‌ن یان کورسییه‌کانتان که‌مده‌بێته‌وه؟
محه‌مه‌د حه‌کیم: نه‌خێر هه‌رگیز، کۆمه‌ڵ چاوى لهزیاترهو لاى هه‌موو کادرانى کۆمه‌ڵ چاوه‌ڕێى پێگه‌ى زیاترى کۆمه‌ڵ ده‌که‌ین پێمانوایه ده‌رئه‌نجامیش ده‌بینین.
بۆیه ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵ ئاسۆى گۆڕانکارى له‌هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى کوردستاندا ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ى ئومێد لاى خه‌ڵک دروست ببێت و خه‌ڵکیش زیاتر به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکات.