ئامینە كاكە باوە لە لوتكەدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانتارێكی سوید كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە دەنگی یەكلاكەرەوەیە بۆ هەڵوەشانندەوەی حكومەتی سوید كە دەیانەوێت هاوكاری حكومەتەكەی ئەردۆغان بكەن لەپێناو بوون بە ئەندامبوونیان لە ناتۆدا.
ئێستا سۆسیال دیموكراتی سوید كە حكومەتیان بەدەستەوەیە دەیەوێت دژی كورد هاوكاری دەوڵەتی توركیا بكات لەپێناو بوون بە ئەندامبوونی وڵاتەكەیان لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی(ناتۆ)، لەوبارەیەوە ئامینە كاكە باوە هۆشداری داوەتە حكومەتی سویدی.
ئەمڕۆ 7ی حوزەیرانی 2022، پەرلەمانی سوێد بۆ دەنگدان لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە مۆرگان جۆهانسۆن، وەزیری داد و ناوخۆی سوێد كۆدەبێتەوە.
ماگدالینا ئاندێرسۆن، سەرۆكی حكومەتی سوید رایگەیاند: "متمانە لە وەزیری داد بسەندرێتەوە منیش دەستلەكاردەكێشمەوە".
ئەوانەی دەیانەوێت متمانە لە وەزیری داد و ناوخۆی سوید بسەننەوە خاوەنی 173 كورسی پەرلەمانن و پێویستیان بە دەنگی ئامینە كاكە باوە و پەرلەمانتارێكی دیكەیە كەناوی(ریچهۆڤ رۆگل) بۆ ئەوەی متمانە لە جۆهانسۆن بسەندرێتەوە.
ئامینەی كاكە باوە نوێنەری ناوچەی ستۆكهۆڵمی پایتەختی سویدە، ئێستا وەك نوێنەرێكی بێلایەن كاردەكات، پێشتر نوێنەری حیزبی چەپی سویدی بووەو ئەمڕۆ دەنگی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ سەندنەوەی متمانە لە وەزیری دادو ناوخۆی سوید.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە كە لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە بڵاوكراوەتەوە، كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لەسەر داوای 47 پەرلەمانتار، دەنگدان بۆ سەندنەوەی متمانە لە مۆرگان جۆهانسۆن، وەزیری داد و ناوخۆی سوێد بەڕێوەدەچێت.
ئامینە كاكە باوە كێیە؟
ـ سیاسەتمەدارێكی كوردی سویدیە و لە ساڵی (٢٠٠٨)دا بووەتە ئەندام پەرلەمانی سوید.
ـ لە ساڵی (١٩٧٠) لە گوندی (تورجان)ی سەر بە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە.
ـ لە تەمەنی (١٣) ساڵیدا پەیوەندی دەكات بە كۆمەڵەی كوردستانی ئێرانەوە و دەبێتە پێشمەرگە.
ـ لە ساڵی (١٩٩٢) كە تەمەنی دەگاتە (١٩) ساڵ كۆمەڵە بەجێدەهێڵێت و دەچێتە سوید و ساڵانی دواتر دەبێتە پەرلەمانتار.
ـ بەكالۆریۆسی لە بواری ڕاوێژی كۆمەڵایەتی و بڕوانامەی ماستەری لە زانكۆی ستۆلهۆڵم وەرگرتوە.
ئامینە كاكە باوە لەگەڵ وەزیری دادی سوید