له‌یلا مه‌به‌ خۆت به‌ ته‌نها ئامینه‌ به‌

2 ساڵ لەمەوپێش



 

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

له‌ چیاكان ته‌وار ده‌ڕوێن

له‌ كوخته‌كان هه‌ژار ده‌ڕوێن

له‌ ته‌لارو ڤێللاكاندا

سته‌مكارو زۆردار ده‌ڕوێن

ئه‌مه‌ نه‌خشی سه‌ر به‌ردیێكی كوردستانه‌

تۆش ده‌تتوانی بێده‌نگ بیت و

سته‌مكاری به‌رده‌وام بێت

كه‌چی وتت

مادام سروشت هه‌ربزاوته‌ و

روبارو ده‌ریا ناوه‌ستن

خۆر دوای ئاوابونیش دێته‌وه‌

زه‌وی له‌ دوای هه‌ر سستبوونێ‌ ده‌ژێته‌وه‌

مه‌ل تا باڵی هه‌بێ‌ ده‌فڕێ‌

ئاگر هه‌تا نوزه‌ی تیابێت

چه‌خماخه‌ ده‌داو ده‌گڕێ‌

بێده‌نگ نابم

زۆر جار مێژوو له‌ شوێنێكا ده‌وه‌ستێت و

كه‌سێك دێت و ده‌یخاته‌ ڕێ‌

ده‌شێ‌ مێژوو له‌ توڕه‌ی دڵی تۆوه‌ رێگه‌ بگرێ‌

له‌سه‌رده‌می ئه‌م كوێربوونی دنیایه‌دا

روناكیه‌كی هه‌ڵبوویته‌

له‌ سه‌رده‌می ئه‌م كه‌ڕبوونی دنیایه‌دا

ده‌نگێكی نای بیستراوی

به‌ دیار سه‌مفونیای ده‌نگته‌وه‌

بیرم له‌ بوون ده‌كرده‌وه‌ ده‌شێ‌ له‌ شوێنێ‌ ون بێت و له‌ شوێنێ‌ تر ده‌ربكه‌وێ‌

تۆ خاتونه‌ ئاویه‌كه‌

گه‌رمه‌ سێره‌كه‌ی خه‌یاڵت له‌ گه‌رمیان و

جه‌سته‌ت له‌ زۆزانی ته‌زیو

له‌ دیرۆكی ڤاكینگاندا

وانه‌ی خه‌مت ده‌وته‌وه‌

وانه‌ی برین

وانه‌ی ئازار

تۆبویت و به‌س

بووبوون به‌ گوێ‌ دارو دیوار

دڵه‌ كیمیا زه‌ده‌كه‌ی تۆم ته‌نها بینی

له‌ ماڵه‌كه‌ی ئۆڵف پاڵمێ‌

به‌ ختی كوردی ده‌كرده‌وه‌

له‌ پایته‌ختی سویده‌وه‌

ته‌ته‌رێكی فرمێسكم دی

په‌یامی تۆی بۆ نیشتمان ده‌برده‌وه‌

نیشتمانێكی له‌ت له‌تی برینه‌كانی سه‌ر له‌شت

ئێره‌ی ئێستا لێت قه‌ده‌غه‌ كه‌ تیای رژا

خوێنی گه‌شت

له‌ ملیۆنان ئه‌ستێره‌دا گه‌شترین به‌

فروخ مه‌به‌ مه‌لای لای نا ساكینه‌ به‌

له‌یلا مه‌به‌ خۆت به‌ ته‌نها ئامینه‌ به‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار