ئەمریكا تۆڵەی هێرشەكەی سەر هەولێر لە ئێران دەكاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی كۆنگرێس، پڕۆژەیاسایەكی پەسەندكرد، كە تێیدا هەموو چالاكییەكانی درۆنی ئێرانی لە ناوچەكە قەدەغە دەكات و تێیدا باسی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات.
لە ڕاگەیەنداوێكدا لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەكردووە" ئەمریكا هەموو هەوڵێك دەدات بۆڕاگرتنی درۆنەكانی ئێران و بەرنامەی دروستكردنی ... كڕین و فرۆشتن و گواستنەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ ئێران قەدەغە دەكرێت و هەر لایەنێك پابەند نەبێت ڕوبەڕوی سزا دەبێتەوە."
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە" ئەمریكا بەڵگەی پێویستی لەبەردەستە كە ئێران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردووەتەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان و ماڵی سەرۆك وەزیرانی عێراق".
شەوی چوارشەممەی رابردوو درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لەسەر رێگای سەرەكی (هەولێر- پیرمام) تەقیەوە، كە بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەركەوت.
میدیاكانی ئێران ئەوەیان بڵاوكردەوە كە لەو هێرشەی هەولێردا بەرپرسێكی موسادی ئیسرائیل و هاوەڵاكانیان كردووەتە ئامانج، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رەتیكردەوە.