هەولێر دەبێتە دوبەی یان کابوڵ؟
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: هه‌ستمانکرد نیمچه فه‌وزایه‌ک هه‌یه له‌وتارى ئاینى که کوردستان به‌ره‌و ئاقارێکى خراپ ده‌بات.
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی: ره‌نجده‌ر رزگار، دیار عومه‌ر
له‌کاتێکدا به‌رپرسانى هه‌رێم بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن هه‌ولێر ده‌که‌ن بهدوبهى و تادێت شه‌قامی نوێ دروستده‌که‌ن و باڵه‌خانه به‌رزده‌که‌نه‌وه، له لایه‌کى تره‌وه گهنجانێکى بێکار که‌وتونه‌ته ژێر وتاری توندى هه‌ندێک له‌پیاوانى ئاینی که خه‌ریکه ئارامی ئه‌و شاره ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی هه‌رێم دانپێدانانى گروپێکى سه‌ر به داعشی له‌هه‌ولێر بڵاوکرده‌وه، که تێیدا مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی له‌ناو گروپه‌که‌دا بوو، که مه‌لایه‌کى دیاری هه‌ولێره‌وه له وتاره‌کانیدا جه‌خت له‌سه‌ر جیهادکردن ده‌کاته‌وه، له‌و دانپێدانه‌دا که به‌ڤیدیۆ بڵاوکرایه‌وه، مه‌لا ئیسماعیل باس له‌وه‌ده‌کات که‌چۆن گه‌نجان له‌ناو مزگه‌وته‌که سه‌ردانیان کردوه‌و پێکه‌وه باسی داعشیان کردوه.
له‌دواى راپه‌ڕین و ساڵانى نه‌وه‌ده‌کان، فکری سه‌له‌فی جیهانى له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى کوردستان بڵاوبووەوه، له‌وانه‌ش شاری هه‌ولێر، که‌گروپێک لهسهلهفهییه جیهادیهکانى هه‌ولێر دواتر له‌ناوچه‌ى هه‌ورامان چونه ریزی جوندولئیسلامه‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌لا کرێکار، که‌ئێستا له‌نه‌رویج نیشته‌جێیه.
سه‌له‌فی جیهادی گروپێکن بڕوایان بهڕوبهڕووبونهوهى ده‌سه‌ڵاداران هه‌یه له‌ڕێگه‌ى هێزه‌وه که‌ئه‌وان به «جیهاد»ی ده‌زانن، هه‌روه‌ها هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و ئه‌و هێزانه‌ى تر ناوده‌نێن مورته‌د «هه‌ڵگه‌ڕاوه« که به‌پێی بووچونى ئه‌وان ئه‌و که‌سانه ده‌بێت بکوژرێن ئه‌گه‌رچی نوێژیش بکه‌ن و خۆیان به‌موسوڵمان بزانن.
زۆرینه‌ى ئیسلامی له‌کوردستان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌م رایه نین و بڕوایان به به‌شداری سیاسی هه‌یه. سه‌له‌فی جیهادی له کوردستان رێکخستنى گه‌وره‌یان نیه، به‌ڵام که‌سانێکیان هه‌یه که ده‌توانێت سۆزی ئاینى گه‌نجان و مێردمنداڵان بۆ خۆى رابکشێت.
مانگى پێشوو سێ مێرمنداڵ له به‌یانیه‌کى زوودا هێرشیان کرده‌سه‌ر باڵەخانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر، که بەپێی ئه‌و دانپێدانه‌ى ئاسایش بڵاویکرده‌وه، له ژێر کاریگه‌ری مه‌لا ئیسماعیل سوسهییدا بوون. ئه‌مه‌ش دیدێکى تری ئه‌و هه‌ولێره نیشانده‌دات که مه‌یلی به «کابول» کردنى هه‌ولێر لاى ئه‌و ره‌وته هه‌یه، له‌کاتێکدا به‌رپرسان ده‌ڵێن شاره‌که ده‌که‌ین به دوبه‌ى.
سه‌ید سدیق که‌پرانى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى به‌هاوڵاتی وت «له‌دواى ئه‌وه‌ى وه‌ک وه‌زاره‌ت هه‌ستمان کرد که‌وا نیمچه فه‌وزایه‌ک هه‌یه له‌گوتارى ئایینى له‌هه‌رێمى کوردستان که به‌ره‌و ئاقارێکى خراپ هه‌نگاوده‌نێ، له‌مانگى ١١ى ساڵى ٢٠١٦ کۆنفڕانسێکیان بۆ رێکخستنه‌وه‌ى گوتارى ئایینى»
وتیشی «ده‌بێت مینبه‌رى مزگه‌وته‌کان دوربێت له‌کارو مه‌رامى سیاسى و مزگه‌وت دوربێت لهتهکفیرکردن و تهشهیرو ناوزڕاندنى خه‌ڵک یاخود فتوادان»
له‌باره‌ى ئیجرائات به‌رامبه‌ر به‌مامۆستایانى ئایینى وتی «ئیجرائاتى ئیدارى له‌گه‌ڵ مامۆستایان کراوه، چونکه مامۆستایانى ئاینیش فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تن، به‌ڵام هیچ ئیجرائاتێک به‌نه‌فه‌سى سیاسى نه‌کراوه«.
هه‌ندێک لهچاودێرێکى سیاسی -ئیسلامى، ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گرن که‌خۆیان رێگه‌یان خۆشکردوه بۆ گه‌شه‌کردنى ئه‌و رهواتهـ ئه‌مه‌ش له پێناو ململانێی سیاسی‌دا.
مه‌سعود عه‌بدولخالق شاره‌زا له‌سیاسه‌تى ئیسلامى سیاسى به هاوڵاتی وت «هه‌ولێر نه‌ک وه‌کو دوبه‌ى به‌ڵکو ههولێرهکهى پێشتریش نه‌ماوه«.
وتیشی « ئه‌وه‌ى من زانیاریم هه‌بێ ده‌سه‌ڵات رێگه به‌جۆره بیروباوەڕێک ده‌دات که له‌کوردستان هه‌بێت، ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ى توندوتیژییه ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌گوترێت وه‌هابى یا سه‌له‌فى یا سعودى له‌م قوتابخانانه داعش و قاعده دروستده‌بێ».
له‌هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى دوو ملیون هاوڵاتى زیاتر هه‌فتانه گوێ له‌وتارى هه‌ینى ده‌گرن، به‌ڵام هه‌ندێکیان سه‌ر به‌ڕه‌وتى سه‌له‌فی و سه‌له‌فی جیهادین.
مه‌سعود عه‌بدولخالق وتى «ئه‌و مامۆستایانه‌ى توندوتیژى ئه‌نجامده‌ده‌ن حهقوانییه هیچ جۆره نه‌رمییه‌ک و مامه‌ڵه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ بکرێ، هه‌ر که‌سێک ههرمامهڵهیهکى کرد من پێم باشه به‌توندترین شێوه سزابدرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه چۆن سزاى مامۆستاى ئاینى ده‌درێ، حه‌قوایه سزاى ئه‌وانه‌ش بدرێ، ئه‌وانه‌ى قاچاخچێتیان له‌گه‌ڵ داعش کرد له‌نه‌وت کڕین و ده‌رمان و له‌ئۆتۆمبێل و چه‌ک پێدان».
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێک له چاودێرانى سیاسی- ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداران تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌هۆکاری گه‌شه‌کردنى فیکری سه‌له‌فی له‌کوردستان، به‌ڵام پارتى دیموکراتى کوردستان که له‌هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتداره ده‌ڵێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ دیموکراسى و پێکه‌وه ژیانن به‌ڵام هه‌ندێک له‌وتاره ئاینیه‌کان ده‌بنه هۆى هاندانى گه‌نجان.
سیروان ناشاد، ئه‌ندامى ده‌زگاى رۆشنبیر‌و راگه‌یاندنى پارتى دیموکراتی کوردستان به هاوڵاتی وت «به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پارتى رووبه‌ڕوى توندڕه‌وى و توندوتیژى ده‌بێته‌وه، ده‌یه‌وێ بنهبڕى بکات، ئه‌وه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا. پارتى شه‌ڕى هه‌موو توندڕه‌وێک ده‌کات، چونکه ده‌زانێ دواجار ئه‌مه بهڵایهکهو وه‌کو مۆته‌که‌یه‌ک وایه«.
وتیشی «وتارى به‌شێک له‌مزگه‌وته‌کان که‌سانێک به‌رهه‌م دێنن تا ده‌گاته ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌نجه‌ى که‌هیچ ئاگایان له‌چه‌مکه‌کان و بنه‌ما دینییه‌کان نییه، دێن که‌تنێک یا کارێک له‌م شێوه‌یه ده‌که‌ن ئارامى ئه‌و خه‌ڵکه ده‌شێوێنن»
سیروان ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه «که توندڕه‌وى ئاینى بێ یا که‌لتورى بێت، له‌هه‌موو دونیادا هه‌یه، بۆنمونه ده‌بینى له‌ئه‌مریکا که‌سێک بهدهمانچهیهکهوه هێرش ده‌کاته‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک منداڵ ده‌کوژێ و کۆمه‌ڵێک که‌تن ده‌کات».
وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى کوردستان له‌مانگى 11ى ساڵى 2016، کۆنفڕانسێکیان به‌ست، ده‌ره‌نجامى ئه‌و کۆنگره‌یه ئه‌وه‌بوو که‌ده‌بێت وتارى سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌کانى هه‌رێمى کوردستان یه‌کبخرێت.
پێش ئه‌وه‌ى په‌لاماره‌که‌ى 23ى تهمموز بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگاری هولێر ئه‌نجامبدرێت، ئاسایش مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی له‌ماڵه‌که‌ى خۆى ده‌ستگیرکرد، دواتر له ڤیدیۆیه‌کی دانپێداناندا ئه‌و مه‌لایه وتى که‌ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌و گهنجانهوهى به داعشیشه‌وه هه‌یه. دواى رووداوه‌که ده‌یان که‌سی تر له‌هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون.
نه‌جیب موحسین، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوخۆ له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌هاوڵاتی راگه‌یاند، «لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه‌و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ده‌ستگیرکراون، لێکۆڵینه‌وه‌کانیش به‌ره‌وپێشه‌وه چووه‌و دواى گه‌یشتن به‌ئه‌نجام، ده‌ره‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکراده‌کرێ و ئێمه‌ش ئاگادار ده‌بین».
رووداوی هێرشەکردنەسەر بینای پاریزگای هەولێر کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی ئاشکرابوو تەمەنیان کەمەو مێردمنداڵن. هێرشەکە سێ مێردمنداڵ ئەنجامیاندا کە دانیشتووی گەڕەکی قه‌ڵاتی نوێن لەهەولێر. دوای روداوەکە کاتێک تیمی هاوڵاتی گه‌یشته ئەو گه‌ڕه‌که، ئەوەی بینی پیرو گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌کان هه‌ریه‌که پۆل پۆل له‌سوچێکه‌وه باس باسی رووداوی پەلامارەکەی پارێزگای هه‌ولێر دەکەن که لەلایەن سێ کوڕی گهڕهکهکەیان ئەنجامدراوە.
مامۆستایه‌کی ئەو قوتابخانەیەی کە سێ مێردمنداڵەکەی لێبووە، به هاوڵاتی وت «ئه‌و وێنانه‌م بینی تاسام، هه‌رسێکیان ده‌ناسم ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌قوتابی من بوون هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوو، به‌تایبه‌ت بیلال هه‌ر دراوسێمان بوو، یه‌کێک بوو له کوڕه بێکێشهکانی کۆڵانەکەمان، زه‌ره‌و زیانی بۆ که‌س نه‌بوو، ئه‌وانی دیکه‌ش له قوتابخانه بێ کێشه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و شته شاراوه‌یه که‌س له‌ناو دڵی که‌س نیه».
عه‌بدوڵا دوکاندارێکی ئەو گه‌ڕه‌که‌یه ده‌ڵێت «هه‌موومان ئه‌م کارەیمان پێ هەڵەبوو، به‌س ده‌بێ بڵێین هۆکار چیه؟ گه‌نج له‌قه‌ڵاتی نوێ له‌بۆشاییه‌کی زۆر ده‌ژین ئیشوکار نیه گه‌ڕه‌کێکی په‌راوێزخراوه، هیچ پاخچه‌یه‌ک و پارکێک و په‌یمانگایه‌ک و خولێکی لێ نیه، هیچ شتێکی لێ نیه ئه‌و گه‌نجانه خۆیانی پێ سه‌رقاڵ بکه‌ن».
پسپۆڕانى بوارى ده‌روونى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن بێکاریی هۆکارێکى به‌هێزه بۆ ده‌رکه‌وتنى دیارده‌کانى خۆکوژى و تاوانه‌کان له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌کاریدا، به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نى ئه‌و که‌سانه‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر بیناى پارێزگاى هه‌ولێریان ئه‌نجامدا.
محه‌مه‌د جوتیار پسپۆرى ده‌روونى به هاوڵاتی وت «قۆناغى ته‌مه‌نى هه‌رزه‌کارى به‌تایبه‌تى (14-18) ساڵى به‌قۆناغى (ده‌مارگیرى و توڕه‌یى) ناسراوه، هه‌رزه‌کار له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێ جار ده‌مارگیرى ده‌بێت له بیروباوه‌ڕ و پیرۆزییه‌کان، حه‌زى لهمنافهسهکردنه چونکه ئه‌و ده‌یه‌وێ که‌سایه‌تى خۆى بسەلمێنێ»
وتیشى «له‌و قوناغه‌دا هه‌ست به ئازایه‌تى و به‌هێزى خۆى ده‌کات، هه‌رده‌م ده‌یه‌وێ خۆى پێشه‌نگ بێت، ئه‌وه‌ى که‌خۆى به‌ڕاستى داده‌نێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجامده‌دات».
له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه گه‌نج له‌هه‌رێمى کوردستان به‌چه‌ند قۆناغێکدا رۆیشتووه، که ئه‌وانیش قۆناغه‌کانى شه‌ڕی براکوژیی و دوو ئیداره‌یی و روکردنه تاراوگه، به‌م دواییانه‌ش بێکاری‌و گه‌نده‌ڵی له‌داموده‌زگاکانى حکومه‌تدا بێهواییان لای گه‌نجان دروستکردوه.
محه‌مه‌د جوتیار وتى «کاتێ ده‌وڵه‌وت لایه‌نى فه‌رهه‌نگى و په‌روه‌رده‌یى فه‌رامۆش ده‌کات، تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه به‌په‌روه‌رده‌یه‌کى ناته‌ندروست په‌روه‌رده ده‌بن و ره‌چاوى به‌ها ئاینى و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ناکه‌ن، به‌مه‌ش دیارده‌کانى کوشتن و تیرۆر‌و گه‌نده‌ڵى و دزى و هه‌موو دیارده ناشارستانیه‌کان زیاتر ده‌بن».