تەیف سامى بڕیاریداوە لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا مووچە بنێرێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامى بڕیاریداوە لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا مووچە بنێێرێت
بەوتەی بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت.
ئەمڕۆ لە عێراق دابەشکردنی مووچە دەستی پێکرد، بەڵام تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تەنها مووچە وەزارەتی نەوت دابەشکرا، لە دوای نیوەڕۆوە ئینجا نۆرەی وەزارەتی پەروەردە هات، بەڵام بە کەموکورتییەوە دابەش دابەشکرا بەوەی هەرجارە و مووچەی پەروەردەی شارێک خەرج دەکرا هێشتاش تەواو نەبووە.
بەرپرسێکی کورد لە بەغدا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە "چەند ڕۆژێکە پارە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکان، بەڵام بەهۆی کەمی پارەی کاش دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە". بەرپرسان و خەڵک ترسیان هەبوو ئەگەر بەمشێوەیە لە عێراق مووچە بدرێ، ناردنی مووچە خەڵکی کوردستان دوادەکەوێت. هاوکات ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا، بەڵام باسی مووچە نەکرا.
دوای کۆبوونەوەکە کاتژمێر چوار و نیوی ئێوارە بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە و پێی گوتووە "ئێستا دەستان بە دابەشکردنی مووچەی خۆتان کرد، کەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن؟"، وەڵامی تەیف سامی چاوەڕوان نەکراو بووە، "گوتوویەتی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرم".
بەپێی ئەم لێدوانە بێت بۆ ئەم مانگەش كێشەی سیولە و پارەی کاشیان چارەسەر کردووە و ئێستا پارە هەیە.
لەبارەی چارەنووسی دوو مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ، مانگەکانی 11 و 12 چی لێدێ؟ دکتۆر جەمال کۆچەر، کە لە خولی پێشوودا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بوو، بۆ ئەم خولەش دەرچووەتەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەبەرئەوەی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەم مووچەی ئەینێرم مووچەی مانگی نۆیە و نەیوتووە مووچەی 11ـەیە، واتە ئەو دوو مووچەی دەمێنێت لەسەر حکومەتی عێراقە بیدات، جا ئەگەر بکەوێتە ساڵی داهاتووشەوە هەر دەبێ بیدات.
هەر ئەمڕۆ تیمێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی بردە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقیان کرد.
