دهۆک یەکەمە لە هەژاری و بێکاریی و زۆرترین خەرجیی مانگانەدا
33 خولەک لەمەوپێش
بەگوێرەی دوایین ئاماری بڵاوکراوە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە، کە ئامارەکە پشتی بە سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوودا بەستووە، دهۆک یەکەمە لە هەژاری و بێکاریی و زۆرترین خەرجیی مانگانەدا. هەروەها بە گوێرەی داتاکانی نێو سەرژمێرییەکە، کەمترین ڕێژەی بێکاری لە سلێمانییە و کەمترین ڕێژەی هەژاری لە هەولێرە و کەمترین ڕێژەی خەرجیی خێزان لە سلێمانییە.
تێكڕای خەرجی، هەژاری و بێکاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان
ڕێژەی بێکاری
هەرێمی کوردستان؛ 14.79٪
عێراق؛ 13.48٪
ڕیژەی هەژاری
هەرێمی کوردستان؛ 8.6٪
عێراق؛ 17.5٪
تێكڕای خەرجیی خێزان
هەرێمی کوردستان؛ یەک ملیۆن و 411 هەزار و 494 دینار
عێراق؛ یەک ملیۆن و 434 هەزار و 422 دینار
تێكڕای خەرجی، هەژاری و بێکاری لە هەرێمی کوردستان
ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان
دهۆک؛ 17.5٪
هەولێر ؛ 14.7٪
سلێمانی؛ 13.6٪
ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان
دهۆک؛ 14.8٪
سلێمانی؛ 7.9٪
هەولێر؛ 5.9٪
تێكڕای خەرجیی خێزان لە مانگێکدا بە دینار
دهۆک؛ یەک ملیۆن و 913 هەزار و 172 دینار
هەولێر؛ یەک ملیۆن و 511 هەزار و 679 دینار
سلێمانی؛ یەک ملیۆن و 275 هەزار دینار
