ئاسیاسێڵ: هەنگاوێکی گەورەمان نا و خزمەتگوزاریی باشتر پێشکەش بە بەکارهێنەرانمان دەکەین

28 خولەک لەمەوپێش



بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی

ئاسیاسێڵ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سیسکۆ دەکات بۆ دابینکردنی دڵنیایی تۆڕی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد و بەهێزکردنی متمانەی پەیوەندیکردنی تۆڕەکەی لە عێراق

پوختەی هەواڵ:

• ئاسیاسێڵ چارەسەری (Provider Connectivity Assurance (PCAـی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکردی کۆمپانیای سیسکۆی هەڵبژارد لە پێناو بەهێزکردنی تۆڕەکەی لە عێراق لە ڕێگەی توانا پێشکەوتووەکانی ژیریی تۆڕ و متمانەپێکراوییەوە.
• ئەم دەستپێشخەرییە یەکێکە لە یەکەمین نموونەکانی لەخۆگرتنی چارەسەری دڵنیایی تۆڕ، کە پشتبەستووە بە ژیریی دەستکرد لە عێراق، ودەبێتە هۆی گۆڕینی شێوازی بەڕێوەبردنی تۆڕ لە شێوازی ئینتەراکتیڤ "کارلێککاری"یەوە بۆ پێشبینیکردن.
• ئەم تەکنەلۆژیایە وا دەکات ئاسیاسێڵ بتوانێت ئەزموونێکی دیجیتاڵیی متمانەپێکراوتر، بەردەوامتر و بە کواڵیتییەکی بەرزتر پێشکەش بە 19.7 ملیۆن بەشداربووەکەی بکات، کە ئەمەش پڕۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراق خێراتر دەکات.
دەوحە، قەتەر – 25ـی تشرینی دووەمی 2025 - ئاسیاسێڵ، کۆمپانیای پێشەنگ لە کارپێکردنی تۆڕی پەیوەندییەکانی مۆبایل لە عێراق، ئەمڕۆ هاوبەشی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای سیسکۆ ڕاگەیاند، کە کۆمپایایەکی پێشەنگی جیهانییە لە بواری تۆڕ و ئاسایشی ئەلیکترۆنییدا، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی پلاتفۆڕمی (Provider Connectivity Assurance (PCAـی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد لە سەرانسەری تۆڕەکەیدا. ئەم پلاتفۆڕمە پێشکەوتووە کە تایبەتمەندە لە ئۆتۆماندن و دڵنیایی تۆڕدا، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ژیری و متمانەپێکراویی تۆڕی ئاسیاسێڵ، ئەمەش بە مەبەستی دابینکردنی ئەزموونێکی دیجیتاڵیی هەرە پێشکەوتوو لە هەر 19 پارێزگاکەی عێراقدا.

ئاسیاسێڵ سوود لەم پلاتفۆڕمە بە ژیریی دەستکرد پاڵپشتکراوەی کۆمپانیای سیسکۆ وەردەگرێت بۆ چاودێریکردن و شیکردنەوە و باشترکردنی پێشوەختە 'proactive'ـی ئەدای تۆڕەکەی. ئەم تەکنەلۆژیایە تێڕوانینی پێشوەختەی دەستبەجێ (تێڕوانینی پێشبینیکارانەی دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ) بەردەست دەخات لە سەرجەم ئاستەکانی پەیوەندی و خزمەتگوزارییەکانی تۆڕی ئاسیاسێڵدا، هاوتەریب لەگەڵ دابینکردنی توانای دۆزینەوەی ئاماژەکانی حاڵەتی ناسروشتی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، و دەستنیشانکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکان و خێراترکردنی پرۆسەی چارەسەرکردنی گرفتەکان پێش ئەوەی کاریگەری لەسەر 19.7 ملیۆن بەشداربووەکەی کۆمپانیا دروست بکەن. ئەم دەستپێشخەرییە ڕێگە بە تیمەکانی کارپێکردنی چالاکییەکانی تۆڕەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکان و مۆبایل لە ئاسیاسێڵ دەدات بۆ دابینکردنی تواناگەلێکی تۆڕی پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکرد کە توانای خۆچاککردنەوەی ئۆتۆماتیکییان هەیە، بە جۆرێک کە باشترکردنی کواڵیتی ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەشی بەشداربووەکانی دەکات مسۆگەر بکات.

حەسەن شامی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تەکنەلۆژیای زانیاری و داهێنان لە ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: 

"لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی Provider Connectivity Assuranceـی پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکردی کۆمپانیای سیسکۆوە، هەنگاوێکی گەورە دەنێین بە ئاڕاستەی کارپێکردنی تۆڕێکی ژیر و خۆکار "ئۆتۆمێنراو". ئەنجامی ئەم پڕۆژەیەش هێنانە کایەی تۆڕێکی گونجاوتر دەبێت، کە توانای خۆباشترکردنی دەبێت، و لە هەمان کاتیشدا هاوتەریب دەبێت لەگەڵ خواستەکانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاکانی 5Gـدا. ئەم تەکنەلۆژییایە توانای پێشبینیکردن و ڕێگریکردن لە گرفتەکانی خزمەتگوزاریی هەیە پێش ئەوەی ڕووبدەن، ئەمەش وەرچەرخانێک لە شێوازی خزمەتکردنی کڕیارانمان دەهێنێتە ئاراوە. ئەم پڕۆژەیە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە پێشەنگبوونمان لە بواری تەکنەلۆژیادا و پێشکەشکردنی متمانەپێکراوترین ئەزموونی دیجیتاڵی لە عێراقدا."

زەیان سادق، بەڕێوەبەری گشتیی دابینکارانی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای سیسکۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا (MEA) ڕایگەیاند: 

"ئێمە لە سیسکۆ درک بەوە دەکەین کە بەدەستهێنانی دەرەنجامی باڵا لە بزنسدا لە دیمەنی دیجیتاڵی ئەمڕۆدا، پێویستی بە پێشکەشکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی بێوێنە هەیە بە شێوەیەکی بەردەوام بە هەموو بەکارهێنەران، لە هەموو شوێنێک و لە هەموو کاتێکدا. ئەم هاوبەشییە وەبەرهێنانی ستراتیژییانەی سیسکۆ بەرجەستە دەکات لە بەرەوپێشبردنی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و داهێنان لە بواری ژیریی دەستکرددا لەسەر ئاستی ناوچەکە، لە ڕێگەی جێگیرکردنی ژیریی دەستکردەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەناو تۆڕی ئاسیاسێڵدا، تا ئەم کۆمپانیا پێشەنگەی مۆبایل لە عێراق ئەزموونێکی پێشوەختەی چالاکانە و بێگرفت پێشکەش بە ملیۆنان بەشداربوو

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار