قەرەیلان: چوونی کۆمیسیۆن بۆ ئیمراڵی، بڕیارێکی ڕاست و بەجێیە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان دەڵێت: لە ساڵانی رابردوودا پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بانگەشەی دۆستایەتی گەلی کوردی دەکرد، خۆی وەک لایەنگری چارەسەرو دیموکراسی نیشان دەدا؛ ئێستا بە تەواوی پێچەوانەی ئەمەی کردووە، وتيشى: ئەگەر ئەم هەڵەیە راست نەکەنەوە، ئەوا زیانیان پێدەگات، ئەم کێشەیە چۆن چارەسەر دەبێت ئەگەر شاندەکە نەچێتە لای بەڕێز ئۆجەلان.

موراد قەرەیلان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی "ستێرک تیڤی" راشیگەیاند: سەردانی شاندەکە بۆ ئیمرالی بەشدار دەبێت لە پێشخستنی پرۆسەکە، ئێستا هەنگاوی یاسایی و داڕشتنی یاسایی پێویستە، بزوتنەوەکەمان ئەوەی لە توانایدا بووە ئەنجامیداوە، دەبێت بچینە قۆناغی دووەم، سەرەڕای ئەوەی هێزو باڵادەستیمان هەبوو، پارتی كرێكارانی كوردستانمان هەڵوەشاندەوە، لەپێناو  دۆزینەوەی چارەسەرێک.

فەرماندەی هەپەگە موراد قەرەیلان، گفتوگۆکانی لەسەر چوون یاخود نەچوونی کۆمیسیۆنی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوە کرد کە بۆئەوەی پرۆسەکە بەڕێوەبچێت، پێویستە کۆمیسیۆن دەستبەجێ گوێ لە بەردەنگی سەرەکی بگرێت. موراد قەرەیلان پەیوەندی و هاوپەیمانیی مێژوویی کورد و تورکی بەفراوانی هەڵسەنگاند. دیدارەکەی موراد قەرەیلان لەگەڵ (ستێرک تیڤی)ـدا بەم شێوەیەیە:


وەکو دەزانرێت، ساڵیادی ٤٧ـهەمین ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە نزیکدەبێتەوە. پەکەکە لە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥ـدا ڕایگەیاند کە کۆتایی بە هەموو کار و چالاکییەک دەهێنێت لەژێر ناوی خۆیدا. ئێوە چیتان هەیە بۆ ئەم ڕۆژە؟

بڕیاری مێژوویی ٢٧ـی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ کە لە گوندی فیسێی ناوچەی لجێی ئامەد درا، تەنها بڕیاری دامەزراندنی پارتی(پەکەکە) نەبوو. ئەم بڕیارە بەر لە هەر شتێک بڕیاری بەرخۆدانی نەتەوەیی بوو. ئەو کات، سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن لەسەر گەلی کورد گەیشتبووە ئاستێکی زۆر مەترسیدار. پرسیاری ئەوەی 'ئایا دژی ئەمە چی بکرێت؟' پرسیارێکی زۆر گرنگ بوو. یان دەبووایە سەرهەڵدان بکرایە و دەست بە بەرخۆدان بکرایە، یان دەبووایە تەڤگەرێکی سیاسیی ئاسایی بدۆزرایەتەوە و بەم شێوەیە ڕەوایەتی پێ درابووایە. لەو دۆخەدا، لە ٢٧ـی تشرینی دووەم بە شێوەیەکی سەرەکی دژی سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن بڕیاری بەرخۆدانی نەتەوەیی درا. واتا ئەو نەتەوەیە دەبووە خاوەن هەبوون و بۆ ئەم مەبەستەش چی پێویست بوایە دەکرا، بەرخۆدان دەکرا. بێگومان بۆ درێژەدان بەم بەرخۆدانە، پارتییەک پێویست بوو. لەبەرئەوەی پێویست بوو بەرخۆدان ڕێکخراوتر، بە دیسپلین و سیستەماتیکتر بووایە. لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاری دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان درا. واتا بەر لە دامەزراندنی پارتەکە، بڕیاری بەرخۆدانی نەتەوەیی درابوو. پارتەکە لەسەر ئەو بنەمایە دامەزرا.

پەکەکە ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژووی گەلەکەماندا نووسییەوە. ٤٧ ساڵی بەسەردا تێپەڕی و بەدرێژایی ئەو ماوەیە، داستانێکی قارەمانی ئافرێنرا. بەم شێوەیە ڕێگری لە لەناوچوون کرا، سەرلەنوێ ئافراندن ڕوویدا. هەربۆیە پێویستە ئەم ڕۆژە وەکو 'ڕۆژی بڕیاردان لەسەر بەرخۆدانی نەتەوەیی' ببینین. وەکو گەل پێویستە ئەم ڕۆژە مێژووییە وەکو جەژنی بەرخۆدانی نەتەوەیی پێشوازی لێ بکەین و پیرۆز بکەین. بەڵێ، لەوانەیە پەکەکە ئەمڕۆ کۆتایی بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی خۆی هێنابێت، بەڵام ٢٧ـی تشرینی دووەم ڕۆژێکی مێژووییە. ئەو بڕیارەی لە کوردستان درا بووە لەدایکبوونێک و سەردەمێکی نوێی لەگەڵ خۆیدا هێنا. لە ماوەی ٤٧ ساڵدا گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی پەکەکە درێژەی بە تێکۆشانێکی زۆر گرنگ دا. سەرەتا لە زیندانەکان بەرخۆدان کرا؛ دواتر هەڵمەتی مێژوویی ١٥ـی ئابی ١٩٨٤ڕوویدا، وەکو ئاشکرایە، ئەمە شۆڕشی ژیانەوەی لەگەڵ خۆیدا هێنا. هەموو ئەمانە، لە کوردستان بوونە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی ڕێنیسانس. گەلی کورد٣٠٠ ساڵ دواکەوت. سەرهەڵدانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی پەکەکە، ئەم دواکەوتنە ٣٠٠ ساڵەیەی کۆتایی پێهێنا، لە کوردستان فکر و تێڕوانینێکی هاوچەرخی بەرهەمهێنا.

ئەگەر پەکەکە نەبووایە، کوردستان دەبووە ناوەندی دواکەوتوویی. بەڵام وەکو هەمووان دەزانن کوردستان لە ئێستادا لە ناوچەکە بووەتە ناوەندی پێشەنگی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی. واتا گەلی کورد و کوردستان لەناو ئەم تێکۆشانەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە. لەناوچەکە تێکۆشەرترین هێز، ئەو هێزەی کە درێژە بە تێکۆشانی یەکسانی و ئازادی دەدات، گەلی کوردستان و ڕێکخستنە سیاسییەکانی کوردە. بێگومان ئەمە بە ئاسانی نەهاتەدی، بە ڕەنج و تێکۆشان بەرهەمهێنرا. ئەو فکرەی لە کوردستان سەریهەڵدا و لەناو کۆمەڵگەدا بڵاوبووەوە، بەرچاوی گەل و  ژنانی ڕۆشنکردەوە و بووە هۆکاری ڕۆشنگەری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار