قوباد تاڵەبانی: پێویستە حکومەتی داهاتوو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 25/11/2025، پێشوازی لە ئەرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد. لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا و دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکران.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

سەبارەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان، جێگری سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند، پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە مافی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوبێت، دەبێتە هۆی باشتربوونی سەقامگیریی و ئاسایشی وڵات. هەروەها جەختی کردەوە کە دەبێت چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ئەولەوییەتی کارەکانیان بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار